زه‌ریف: بەم زووانە پلانێکی کۆنکریت و بنیاتنەر پێشکەش دەکەم

ليست هناك تعليقات



محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (5ی ئادار/ مارسی 2021) رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی سیاسیه‌تێكی روونی بۆ ده‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ و نابێت ئه‌مه‌ تێكه‌ڵاوی بۆچوونی هه‌ندێك به‌رپرسی ئێرانی بكرێن.

زه‌ریف له‌ تویتێكدا نووسیویه‌تی: "حکومەتی ئێران زیندووە و بەرپرسان بۆچوونی جۆراوجۆر دەردەبڕن، بەڵام نابێت ئەم بۆچوونانە لەگەڵ سیاسەتی دەوڵەتدا تێكه‌ڵاو بن"

گوتیشی: "به‌و سیفه‌ته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و گه‌وره‌ به‌رپرسی دانووستانی ئه‌تۆمیم، له‌ رێگه‌ی كه‌ناڵه‌ دیپلۆماسییه‌ گونجاوه‌كانه‌وه‌، بەم زووانە پلانێکی کاری کۆنکریت و بنیاتنەر پێشکەش دەکەم".

تویته‌كه‌ی زه‌ریف وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ لێدوانێكی "موحسین ره‌زایی"، سكرتێری دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندی رژێم، هاتووه‌‌.

موحسین ره‌زایی، بۆ رۆژنامه‌یه‌ك گوتی: "ئێران ئاماده‌ی دانووستانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و زلهێزه‌كانی دیكه‌ی جیهان، ئه‌گه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ر له‌ماوه‌ی ساڵێكدا ئاماژه‌یه‌كی روون له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران بدات".

ره‌زایی گوتیشی: "له‌سه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ر پێویسته‌ ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌ بكات، كه‌ له‌ماوه‌ی ساڵێكدا سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گیرێن".

سه‌عید خه‌تیبزاده‌، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی "ره‌زایی" گوتی: "هه‌ڵوێستی فه‌رمی ئێران، له‌ رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یدا راده‌گه‌یه‌نرێت".

سه‌رچاوه‌: RT

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif