سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان ئاشكرایكرد، پێیانوایە دەرگاكانی خوێندگاكانی هەرێم بۆ قۆناغەكانی یەكی سەرەتایی تا 11ی ئامادەیی بە داخراوی دەمێننەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئازار، عەبدولسەلام دۆلەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “ڕاپۆرتەكانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماژەن بۆ ئەوەی ئامارەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم لە زیادبووندان”.
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا ئەوەشی خستەڕوو، “سەبارەت بە خوێندن، پێمانوایە پۆلی 12 بەردەوام دەبێت و قۆناغەكانی دیكەش دەرگاكان بە داخراوی دەمێننەوە بۆ ماوەیەك”.
ئەوەشی وت، “بڕیار لەبارەی كردنەوەی دەرگاكانی خوێندگاكان، لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم دەدرێت”.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق