فەرید ئەسەسەرد: ئەگەر تورکیا بەرەو شەنگال بجوڵێت، هێزە شیعەکان دەستەوەستان نابن

ليست هناك تعليقات


بەرپرسی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئاماژەبەوەدەکات دۆخی عێراق لەوپەری خراپیدایە، هۆکارەکەشی بۆ هاوکارنەبوونی هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەگێرێتەوە.

 فەرید ئەسەسەرد، بەرپرسی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند ،"هێزە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکان بەشێک لە کێشەی نێوانیان بۆ عێراق گواستۆتەوە، هەریەکەیان و هەوڵی سرینەوەی لاکەی تر دەدات."

ئەو بەرپرسە جەختی کردەوە، "گەر لایەنەکان کێشەی نێوانیان چارەسەر بکەن، بۆ عیرەاقیش باش دەبێت، بەتایبەت ئێران و ئەمریکا، گەر رێکبکەون، هاوکاریش دەبن بۆ چارەسەری کێشەکانی عێراق."

پێشتر بەژمارەیەک موشەک هێرشکرایە سەر هەولێر، دواتر ئەمریکا، ئێرانی بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کرد، دوێنێش بنکەی عەینولئەسەد هێرشی کرایەسەر، لەو بارەیەوە فەرید ئەسەسەرد دەڵێت، "ئەگەری گفتوگۆ لەنێوان ئێران و ئەمریکا لە ئارادایە، کارتەکانی خۆیان بەرامبەر یەکتری بەکار دەهێنن، دەیانەوێت بەهێزەوە لەگەڵ یەکتری دابنیشن، بۆیە ئەمە رەنگدانەوەی لەسەر عێراق بە تایبەتی و ناوچەکە بەگشتی دەبێت.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، بەوەی دەبێتە وێستگەیەک بۆ گۆرانکاری یاخود سەرەتایەک بۆ دروستبوونی پشێوی، بەرپرسی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی یەکێتی، ئاماژە بەوەش دەکات، "تا ئێستا روون نیە، هۆکارەکەشی ئەوەیە، سستمی هەڵبژاردنی ئەمجارە، جیاوازە لەو سستمانەی دوای 2003 هەڵبژاردنیان پێ ئەنجام دراوە، بۆیە نازانرێت هەڵبژاردن عێراق بەرەو کوێ دەبات."

لەبەشێکی دیکەی گفتوگۆکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا، فەرید ئەسەسەرد ئاماژەی بە ئۆپەراسیۆنەکەی گارەی سوپای تورکیا کردووە و دەڵێت، "ئێمە ئاگاداربوین، ئۆپەراسیۆنەکەی گارە ئامانجەکانی بەدی نەهێنا، نازانین سەرکردایەتی تورکیا چۆن بیردەکاتەوە، ئایا دەیەوێ بە ئۆپەراسیۆنێکی تازە لە شەنگال، قەرەبووی شکستەکەی گارە بکاتەوە یاخود نا."

بەبروای ئەسەسەرد، ئەگەر تورکیا بەرەو شەنگال هێز بجوڵێنێت، هێزە عێراقیەکان دەستەوەستان نابن.

دەشڵێت،"پێموایە پێکدادان دروست دەبێت، گەر لەوە زیاتر هێزەکانی تورکیا بێنە خوارەوە، چونکە حکومەتی عێراق و هێزە شیعیەکان ناتوانن بێدەنگ بن."

لەکۆتایی گفتووگۆکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، فەرید ئەسەسەرد بەرپرسی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی یەکێتی، ڕوونیکردەوە گەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەستوەردان نەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق، یاخود گەر زلهێزەکان هاوکار نەبن و دەستوەردان نەکەن، عێراق ناتوانێت کێشەکانی خۆی چارەسەر بکات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif