د. فازڵ نەبی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی عیراق، سەبارەت بەرێكنەكەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە، بەدەنگی ئەمریكای راگەیاندووە "لەبنەڕەتدا وەرەقەی لایەنە شیعەكان وەرەقەیەکی تەواوبوو، لەسەر ئەوە بوو کە 460 هەزار بەرمیل نەوت دەبێت هەرێمی کوردستان ڕادەستی بکات نەک 250 هەزار بەرمیل، بەڵام کۆمەڵێک خاڵی تری تێدابوو لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستان بوو ئەویش بەوەی لەو 460 هەزار بەرمیلە بەشێکی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی بڕوات و بەشێکیشی بۆ دەستحەقی کۆمپانیاکان بڕوات و هەتا دوایی بەنزیکەیی ئەوەی کەهەر دەمایەوە 250 هەزارەکەبوو زیاتر نەبوو. بەڵام ئەو خاڵەی تر کەئەوان ئەوکات باسیان نەکردبوو، ئەو ڕۆژە باسیان لێوە کرد بەڵام لەخودی پێشنیارەکە هەبووە ئەویش ئەوەبوو کەدەبێت حکومەتی عێراقی هیچ پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان نەنێرێت مانگانە هەتا ئەو کاتەی کە هەرێمی کوردستان پابەندبوونەکانی سەرشانی خۆی جێبەجێ دەکات".
سەبارەت بەو بڕگەی كە دەڵێت: حکومەتی عێراقی هیچ پارەیەک بۆ هەرێم نانێرێت تا ئەو کاتەی کە هەرێمی کوردستان پابەندبوونەکانی سەرشانی خۆی جێبەجێ دەکات، لەوەڵامدا د.فازڵ نەبی وتی"ئەو بڕگەیەیە لەزیانی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵام مەسەلەکە نەبوونی متمانەیە بۆیە ئەوان ئەو هەنگاوەیان هاویشتووە. بەبۆچوونی من خاڵێکی زۆر زەحمەت نییە کەنەتوانرێت ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت . من پێشبینی دەکەم هەفتەیەک لەبەردەستدایە کەوەفدی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە دەکرێت لەو ماوەیەی هەفتەیەدا لەنێوان خۆیاندا گفتوگۆی بابەتەکە بکەن و کۆمەڵێک خاڵی باشتر گەڵاڵە بکەن بۆئەوەی کەگەڕانەوە بەغداد بگەنە ڕێککەوتنێکی باش".
د. فازڵ نەبی ئاماژە بەوەشدەكات "ڕێککەوتن زەحمەتە، بەڵام هیچ شتێکیش نییە لەدنیادا کەنەبێت بائێمە گەشبین بین بەڵام ئیشەکە ئیشێکی زەحمەتە و بەڕاستی ئاسان نییە، بۆیە بەبۆچوونی من ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد زەحمەتە بەڵام موستەحیلیش نییە."
بریكارەكەی وەزارەتی دارایی جەخت لەوە دەكاتەوە، لەئەگەری رێكنەكەوتن، بە دوو مەرج هەرێم دەتوانێ موچە بەبێ لێبڕین دابەش بكات "هەرێمی کوردستان بەبێ لێبڕین دەتوانێت مووچەی خەڵک بدات بەدوو مەرج ئەگەر هاتوو ئەو چاکسازیانەی کە باسی دەکەن بەتەواوەتی جێبەجێیان بکات و نرخی نەوتیش لە 65 دۆلار نەیەتە خوارە."
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق