ژمارهیهكى زۆر لەپەرلەمانتارانی ئەوروپاو بەپێشەنگایەتی ئەڤین ئینجیر، کەمپەینێکیان بۆ ئازادیی سەڵاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەستپێکردوە، پهرلهمانتارێكى كوردى پهرلهمانى ئهوروپاش دهڵێت:"پەرلەمانتارانی ئەوروپا لە47 وڵاتی ئەوروپى بەشداریی کەمپەینەکە بون".
ئینجیر کە خەڵکی شاری ئامەدی باکوری کوردستانە بەفوڕات نیوزی وتوه، "سەرباری ئەوەى دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ جاری دوەم بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەمیرتاش دەرکردوە، بەڵام ئەو هێشتا لەزینداندایەو ئازادنەکراوە".
وتوشیەتی: "ئێمە چاوەڕوانبوین تورکیا ڕێز لەبڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بگرێت، بەڵام تورکیا ئەو بڕیارەی ڕەتکردوەتەوە، کە ناچارە بەجێبەجێکردنی، لەبەرئەوەش لەمانگی کانونی دوەمەوە دەستپێشخەرییەکم کردو پڕۆژەیەکم پێشکەشی پەڕلەمانی ئەوروپا کرد".
پەڕلەمانتارە کوردەكهى ناو پەرلەمانی ئەوروپا باسی لەوەشکردوە، ئەو پڕۆژەیەی ئەو بۆ ئازادیی دەمیرتاش پێشکەشیکردوە لەلایەن زۆربەى پەرلەمانتارەکانەوە پەسەندکراوە، بەشێوەیەک لەکۆی 705 پەرلەمانتار 590یان پڕۆژەکەیان بۆ ئازادیی دەمیرتاش پەسەندکردوە.
ئینجیر باسى لهوهشكردوه، وەک بەشێک لەکەمپەینی ئازادی بۆ دەمیرتاش، پەرلەمانتارانی ئەندام لەئەنجومەنی ئەوروپا دەستیان بەکەمپەین کردوە، لەوبارەیەشەوە دهڵێت:"پەرلەمانتارانی ئەوروپا لە47 وڵاتی ئەندامی ئەنجومەنی ئەوروپا بەشداری کەمپەینەکە بون، ئێمە واژۆ کۆکراوەکانمان بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی یەکێتیی ئەوروپا ناردوە، بابەتهکەش لەسبهینێ ١٠ی ئازار دەبێتە ڕۆژەڤی ئەنجومەنەکەو هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق