ئێمه چۆن مووشه‌كمان درووست كرد، ده‌شتوانین پێكوته‌ی كۆرۆنا درووست بكه‌ین
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پشێوی له وڵاتێكدا بێته‌ئاراوه، هیچ وڵاتێكی جیهان سه‌لامه‌ت نابێت و ناكرێت رێگه به هیچ وڵاتێكی جیهان بدرێت پشێوی و ئاڵۆزی له وڵاتێكی دیكه درووست بكات و فشاری بخاته‌سه‌ر.
زه‌ریف گوتیشی: ئێمه چۆن مووشه‌كمان درووست كرد، ده‌شتوانین پێكوته‌ی كۆرۆنا درووست بكه‌ین، چونكه خۆرئاوا قۆرخی سێ ئه‌وه‌نده‌ی پێداویستی خۆی له پێكوته‌ی كۆرۆنا كردووه.
له میانی گفتوگۆیه‌كدا، له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وروپا له رێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه گوتی: پێویسته ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنی ناووكی و ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكات و ئیدی پێویست به دانووستانی زیاتر ناكات.
هه‌روه‌ها گوتی: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ دانووستانی نوێ له‌گه‌ڵ واشنتن نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنه‌كه، ئێرانیش ئاستی پابه‌ندبوونی به رێككه‌وتنه‌كه به‌رز ده‌كاته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، رێككه‌وتنی ناووكی 2015 باشترین رێككه‌وتنه، سه‌ره‌ڕای خه‌وشه‌كانی، ئێران و خۆرئاوا پێی گه‌یشتوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، نه ئه‌م ئیداره‌یه و نه ئیداره‌ی داهاتووتری ئه‌مه‌ریكا ناتوانن له‌وه‌ی كه كراوه بگه‌نه رێككه‌وتنێكی باشتر.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فشاره‌كان، ئه‌گه‌ر واشنتن به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر درێژه‌دان به سیاسه‌تی ئیداره‌ی پێشووی وڵاته‌كه‌ی.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق