دوای راگرتنی لەچەند وڵاتێک.. لەبارەی بەکارهێنانی ڤاکسینی ئاسترازینیکا رونکردنەوە دەدرێت

ليست هناك تعليقات

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، دەنگۆی کاریگەرنەبوونی ڤاکسینی (ئۆکسفۆرد- ئاسترازینیکا) لەسەر پەتای کۆرۆنا هیچ بنەمایەکی زانستی نیە و لەچەند رۆژی داهاتوودا 16 ملیۆن پێکوتەی ئەو ڤاکسینە دەگاتە عێراق، جەختیش دەکاتەوە ڤاکسینەکە 90% کاریگەر بووە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لەرونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، دەنگۆی راگرتنی بەکارهێنانی ڤاکسینی ئاسترازینیکا دوورە لەراستییەوە و کاریگەر ئەو ڤاکسینە لەئێستادا 90% زیاترە، ئەوەش مانای وایە ڤاکیسنەکە بۆ ئەو کەسانەی وەریدەگرن کاریگەر دەبێت و هیچ ئاسەوارێکیی خراپیش جێناهێڵێت.

ئەوەش هاتووە، ڤاکسینەکە گرفتێکی هەیە ئەویش ئەوەیە بەگوێرەی توێژینەوەکان بەرامبەر جۆرە گۆڕاوەکانی کۆرۆنای بەڕازیلی و ئەفریقی کاریگەر نیە، بەڵام بەمبەر کۆرۆنای گۆڕاوی بەریتانی و ڤایرۆسی کۆڤید-19 کاریگەرییەکانی سەلمێنراوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لەماوەی داهاتوودا 16 ملیۆن پێکوتەی ئەو ڤاکسینە بگاتە عێراق.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif