نووسینگەی میدیایی دیوانی وەقفی سوننی عێراق بانگهێشتنامەیەكی فەرمی ئاراستەی شێخی ئەزهەر كرد بۆ ئەوەی سەردانی وڵاتەكە بكات و شێخی ئەزهەریش بەڵێنی سەردانیكردن دەدات.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی كە لە نووسینگەی میدیایی دیوانی وەقفی سوننی عێراقییەوە بڵاوكراوەتەوە، شاندێكی دیوانی وەقفی سوننی عێراق بە سەرۆكایەتی سەعد كەمبەش، لە قاهیرەی پایتەختی میسر لە گەل شێخی ئەزهەر ئەلتەیب كۆبوونەتەوە.
هەروەها نووسینگەی میدیایی دیوانی وەقفی سوننی عێراقی ئەوەشی خستەڕوو: بەفەرمی بانگهێشتنامەیەكمان ئاراستەی شێخی ئەزهەر ئەحمەد ئەلتەیب-ی كرد، بۆ ئەوەی سەردانی وڵاتەكە بكات
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: شێخی ئەزهەر لەو بارەیەوە بەڵێنیداوە لە نزیكترین كاتدا سەردانی عێراق بكات، بەتایبەتی كە داوای لێكراوە سەردانی بەغدا بكات و هەریەك لە محەمەد موختار مەبروك وەزیری ئەوقاف و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵا بۆ كاروباری ئیسلامی و شەوقی ئیبراهیم موفتی میسر بانگهێشتی سەردانەكە دەكرێن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق