ئەمریکا: داخستنی هەدەپە گورزێکی گەورەیە لە دیموکراسی
لە راگەیاندراوەکەى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە، "ئێمە چاودێریی هەوڵەکان بۆ پاکتاوکردنی هەدەپە دەکەین. ئەوە بە شێوەیەکی ناپێویست ئیرادەی دەنگدەرانی تورکیا سەروبن دەکات و زیانێکی گەورەیە لە دیموکراسی لە تورکیا دەدات، ملیۆنەها هاووڵاتیی تورکیا لە نوێنەرایەتیی خۆیان بێبەش دەکات".
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی، "ئێمە داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین، کە رێز لە پاراستنی دەستووری بنەڕەتیی تورکیا بگرێت، مسۆگەری و دڵنیایی بۆ ئازادیی رادەربڕین بکات، کە لە رێککەتننامە نێونەتەوەییەکاندا دەستنیشانکراون".
وتەبێژەکەى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی لێسەندنەوەى مافی پەرلەمانتاری لە عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە وتی، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رێوشوێنەکانی ١٧ی ئادار، کە جێگای نیگەرانین و رووداوەکانی تورکیا و هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانتاریی عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو لە نزیکەوە چاودێری دەکات".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق