وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی روسیا رایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا ئێستا تەندروستی باش و جێگیرە، ڤاكسینه‌كه هیچ جۆره كاریگه‌ریه‌كی خراپی له‌سه‌ر تەندروستی دروستنه‌كردوه.
دیمیتری پیسكۆڤ وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی روسیا له لێدوانێكیدا بۆ روسیا توده‌ی رایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتین دوای ئه‌وه‌ی بە ڤاكسینی دژە کۆرۆنا کوترا، ئێستا دۆخی ته‌ندروستی جێگیر و به‌ره‌و باشتریش هه‌نگاو ده‌نێت و هیچ نیشانه‌یه‌كی لاوه‌كی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌رنه‌كه‌وتوه.
رونیشیكرده‌وه، سبه‌ی هه‌ینی، ڤلادیمێر پوتین ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاری ئاسایی خۆی و به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی كاره‌كانی له كرملین جێبه‌جێده‌كات.
وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا ئەوەی ئاشکرانەکرد کە کام لەو سێ ڤاکسینەی بەکارهێناوە کە بەرهەمهێنراوی روسیان، بەڵام جەختیکردەوە کە هەرسێ ڤاکسینەکەی روسیا سەلامەتن و کاریگەرییان هەیە.
23 ی ئەم مانگە ڤلادمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا به ڤاكسینی دژه كۆرۆنا، دور لە چاوی کامێرەکان ڤاكسینی كۆرۆنای به‌كارهێنا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق