پەیامی سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی یادی (٣٠) ساڵەی راپەرینەوە

ليست هناك تعليقات



پیرۆزبایی یادی (٣٠) ساڵه‌ی راپه‌ڕینی ساڵی ١٩٩١ له‌ خه‌ڵکی کوردستان و سه‌رجه‌م گه‌لی عێراق ده‌که‌م که‌ بووه‌ ده‌روازه‌ی گۆڕانکاری راسته‌قینه‌ و کۆتایهێنان به‌ رژێمی دیکتاتۆری و به‌رقه‌رارکردنی دیموکراسی.

راپه‌ڕینی ساڵی ١٩٩١ وره‌چه‌رخانێکی گه‌وره ‌و مانادار بوو، خه‌باتی خه‌ڵک و پێشمه‌رگه‌ ئاوێته‌ی یه‌کتر بوون بۆ کۆتایهێنان به‌ زوڵم و زۆداری.

پێویسته‌ له‌م یاده‌دا به‌هاکانی راپه‌ڕین به‌رز رابگیرێن به‌ رێزگرتن له‌ داخوازی و مافه‌کانی خه‌ڵک، به‌کۆتایهێنان به‌ ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی، پێویسته‌ به‌ کرده‌وه‌ گه‌ل سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵات و شه‌رعیەته‌کان بێت و خزمه‌تکردنی هاووڵاتیان و به‌رجه‌سته‌کردنی به‌ها نیشتمانییه‌ راسته‌قینه‌کان بکرێنه‌ پێوه‌ری کارکردن.

یادکردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ به‌وه‌ ده‌کرێت که‌ کاربکه‌ین بۆ به‌رقه‌رارکردنی حوکمڕانییه‌کی دروست به ‌ئاڕاسته‌ی تێپه‌ڕاندنی قه‌یران و ئاسته‌نگه‌کان دوور له‌ ململانێ و به‌رژه‌وه‌ندی حزبی به‌رته‌سک و به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵکاران به‌ کرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ رێگای به‌شداری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵک و له‌به‌رچاوگرتنی داخوازییه‌ ره‌واکانیان.

به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆک کۆماری عێراق




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif