نێچیرڤان بارزانی و ماکرۆن کۆدەبنەوە

ليست هناك تعليقات

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی فەرەنسا دەکات و سبەی سێشەممە، ٣٠ی ٣ی ٢٠٢١، لە کۆشکی ئەلیزێ لە پاریس لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتەدا کۆدەبێتەوە.

لە راگەیەنراوێکدا، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، به‌ بانگهێشتى فه‌رمي ئيمانوێل ماكرۆن سه‌ركۆمارى فه‌ره‌نسا، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات و سبه‌ى سێشه‌ممه‌ له‌ كۆشكى ئه‌ليزێ له‌ پاريس له‌گه‌ڵیدا كۆده‌بێته‌وه‌.

باس لەوەشکراوە، هه‌ردووکیان، بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دۆخى عێراق، هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، په‌تاى كۆڤيد_19 و لێكه‌وته‌كانى، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، گرنگيى هاوكارى و هاوبه‌شيى هه‌مه‌لايه‌نه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif