ئاژانسی وزە: خواست لەسەر نەوت زیاد دەكات

ليست هناك تعليقات

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پێشبینی دەكات، لەماوەی ئەمساڵدا خواست لەسەر نەوتی خاو بەبڕی 5 ملیۆن‌و 500 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیاد بكات.ئاژانسی وزە لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، بەهۆی دەستپێكردنەوەی چالاكییە ئابوورییەكان‌و گەشەكردنەوەی ئابووری جیهان، خواست لەسەر نەوت بەرزبۆتەوە‌و پێشبینی ئەوەش دەكرێت، لەماوەی ئەمساڵدا خواستی جیهانی لەسەر نەوت بەبڕی 5 ملیۆن‌و 500 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزببێتەوە‌و بگاتە 96 ملیۆن‌و 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.

وەك لە راپۆرتەكەدا هاتووە، نرخی نەوت بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە‌و بەردەوامیش دەبێت، بە پاڵپشتی ئەو هەڵمەتە فراوانەی بۆ دابەشكردنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بەڕێوەدەچێت.

ئاژانسی وزە لە بەشێكی تری ڕاپۆرتەكەیدا باسی لەوەكردوە، كە لەساڵی 2020دا خواستی جیهانی لەسەر نەوت بەڕێژەی لەسەدا 60 دابەزی، بەڵام پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ بگاتە 96 ملیۆن‌و 500 هەزار بەرمیلی رۆژانە‌و لەساڵی 2023شدا بگاتەوە ئاستەكانی ساڵی 2019.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif