سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ: سکاڵا لەسەر پیر لوقمان تۆماردەکەم
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ رایگەیاند، لە رێگای داواکاری گشتییەوە سکاڵا دژی پیر لوقمان تۆماردەکات و بەڕێوەبەرایەتی پێکەوەژیانی ئایینی لەوەزارەتی ئەوقافیش دەڵێت سکاڵا تۆماردەکەین.
عهبدولستار مهجید سهرۆكی فراكسیۆنی كۆمهڵی دادگهری رایگەیاند، لە ڕێگەی داواکاری گشتییەوە سکاڵای یاسایی دژی پیر لوقمان دەجوڵێنێت کە خۆی بە زەردەشتی ناساندووە، دەشڵێت، "ئەو کەسە لە رۆژانی رابردوودا ئەوپەڕی سوکایەتی و بێڕێزی بە ئاینی ئیسلام و سەرکردەی مسوڵمانی کورد سەڵاحەدینی ئەیوبی کردبوو ."
عەبدولستار مەجید باسی لەوەشکردووە، "پاش ئەوەی کەسێک بەناوی لوقمان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە تیایدا بەشێوەی وێنە و دەنگ سوکایەتی بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام و سەرکردەی مێژویی کورد سهڵاحهدینی ئهیوبی دەکات، بە مافی خۆمی دەزانم کە لەیەکەم رۆژی دەوامی فهرمی سکاڵای یاسایی لەسەر ناوبراو لە رێی داواکاری گشتیەوە تۆمار بکەم بەپێی ماددەی ٣٧٢ لە یاسای سزادان."
لەچەند رۆژی رابردوودا کەسێک بەناوی پیر لوقمان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، تێیدا دەڵێت رۆژانە تف لەوێنەی سەڵاحەدینی ئەیوبی دەکەین.
لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرایەتی پێکەوەژیانی ئایینی لەوەزارەتی ئەوقاف، سەرەڕای ئیدانەکردنی لێدوانەکەی، لەراگەیەنراوێکدا دەڵێن سکاڵا تۆمار دەکەین،"لایەنە پەيوەنديدارە و یاساییەکان لەپەیوەندیداین بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی پێویست، بەڵام بەھۆی پشوەکانی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە بۆ دوای پشوو رێکارەکانمان دواخست".
سەڵاحەدین ئەیوبی (٢٥ی کانوونی یەکەمی ١١٣٧- ٤ی ئازاری ١١٩٤) سەرکردەیەکی کوردو دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەیوبی بووە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق