مسته‌قا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (16 ئادار/ مارسی 2021) رایگه‌یاند، له یادی (33) ساڵه‌ی كیمیابارانی "هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید"ی كوردستانی عێراق برینی قووڵ و ئابڕووچوونی ئه‌و زوڵمه‌ی به‌بیرهیناینه‌وه، كه كه‌ره‌سته‌یه‌ك بووه به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه.
مسته‌فا كازمی گوتی: "ئه‌مڕۆ هاوسۆزین له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازاره مێژووییه‌ی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان له دژی زوڵم و دیكتاتۆری، (33) ساڵ به‌سه‌ر تاوانی كیمیابارانكردنی "هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید"ی كوردستانی عێراق تێپه‌ڕده‌بێت، كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی هه‌زاران كه‌سی سڤیل".
روونیشیكرده‌وه "هه‌ڵه‌بجه برینی قووڵ و ئابڕووچوونی ئه‌و زوڵمه‌ی به‌بیرهیناینه‌وه، كه كه‌ره‌سته‌یه‌ك بووه به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه، بەڵام ئەمڕۆ ئێمە ئیلهام لە گیانبەختکردووی شەهیدان و ناڵەی رووحیان وه‌رده‌گرین، کە ئه‌وان خه‌باتیان بۆ كرد، له پێناو عێراقێكی دیموكراتی، هاووڵاتیانی شانازی پێوه بكه‌ن".
مسته‌قا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای ره‌حمه‌تی بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵبجه كرد و گوتیشی: نەمری بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ی پاك، شكۆ و سه‌ربه‌رزی بۆ قوربانیانی ئازادی".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق