هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) لەبانگەوازێکدا کە ئاراستەی هێزە هەرێمییو نێودەوڵەتییەکانی کردوە داوادەکات بەرپرسیارێتی خۆیان لەچارەسەرکردنی دۆسیەی دەستگیرکراوانی داعشو خێزانەکانیان بەجێبگەیەنن، ههروهك داواى هاوكاریی دهكات لەڕێگای پشتیوانیکردنیان لەسەر ئاستی ئەمنییو سیاسییو ئابورییو دوبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.
هەسەدە لەبەیاننامەیەکدا کە بەبۆنەی تێپەڕبونى دووساڵ بەسەر ئازادکردنی شارۆچکەی باغۆز لەڕۆژهەڵاتی دێرەزور (دوایین مۆڵگەی داعش) دەریکردوە دەڵێت:"مەترسییەکانی داعش کە خۆی لەو هەزاران دەستگیرکراوەی ئەو ڕێکخراوەو هەزاران خێزانی ئەو چەکدارانە دەبینێتەوە کە لەکهمپەکانی هۆڵو ڕۆژدا هێڵراونەتەوە هێشتا بەردەوامە".
لەبەشێکی بەیاننامەکەدا هاتوە، "سەرکەوتن بەسەر داعش ماوەی حەوت ساڵی خایاند، کە لەبەرگری شاری کۆبانێوە دەستیپێکردو بەمهنبهجو تەبقەو ڕەققەدا تێپەڕی، لەئەنجامیشدا بەئازادکردنی ناوچەی باغۆز گەیشتە کۆتایی".
ئاماژە بەوەشکراوە، لەدوای ئازادکردنی ناوچەی باغۆز، پرۆسە سەربازییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لهدژى شانە نوستوهكانى داعش لەناوچەکەدا کۆتاییان نەهاتوەو بەردەوامن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق