‎ساردوسری بۆنەكان و سەرنجێك لەدۆخی ئیستا..!

ليست هناك تعليقات


‎گۆران عەلی كەریم

‎ساردوسری بۆنەكان و سەرنجێك لەدۆخی ئیستا..! ‎گۆران عەلی كەریم ‎مانگی سێی هەمووساڵیك پرە لەرووداو و بۆنەی گرنگ، زۆربەی بۆنەکان بۆ گەلی کورد کەوتۆتە مانگی ٣ وە بە روداوە خۆش و كارەساتبارەكانیشەوە، یادەکانی نەورۆز، یادی راپەرین، كیمیابارانی هەڵبجە، بەیانی 11ی ئازار و هەشتی مارس، چەندین بۆنە و یادی تر کەهەموو رێكەوتیان لەمانگی سێدایە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی هاتنی پاپای ڤاتیكان و بەهۆی تێپەراندنی یاسای ژنان و كچانی ئیزیدی، بۆنەكان زیادیان كرد. ‎ سەردانی پاپای ڤاتیكان لەم كاتەدا، لەسەر داوای هەركەس و لایەنێك هاتبێت گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە سەردانەكەی هەڵگری پەیامێكی جیهانی و ئاماژەیەكی ئیجابی بوو، دیارە سەردانێكی لەو چەشنەش، ناكرێت بەكەم سەیربكرێت و بەڵگە نەویستیشە سەردانی لەو جۆرە بەوە كەم بایەخ ناكرێت لایەنێكی سیاسی بیەوێت بیكات بەدەستكەوتی خۆی، چونكە وەك پاپا بەرەسمی لەوتەكانیدا ئاماژەی پێكرد، سەردانەكەی لەسەر داوای بەرزترین دامەزراوەی وڵات بووە كە ئەویش كوردێك سەرپەرشتی دەكات.

‎هەرچی لەبارەی پڕۆژە یاسای ڕزگاربووانی ئێزدیەوەیە كە لە لایەن سەرۆكایەتی كۆماری عێراقەوە گەلاڵەكراو پێشكەش پەرلەمان كراو لە (1/3/2021) لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەند كرا و دواتر لەرێورەسمێكدا بە فەرمی لە لایەن سەرۆك كۆمارەوە واژۆ كرا، رووداوێكی تر بوو كە دەكرا بەگرنگییەوە لەلای حكومەتی هەرێمەوە سەیربكرایە، چونكە رەنگە ئەوە تاكە كاربێت كە دەرهەق بە كۆمەڵ كوژیی ئیزیدیەكان وەك قەرەبووی فەرمی چاوی لێ كرابێت. ‎ بەكورتی ئەوەی لەم نووسینەدا دەمەوێت باسی بكەم و گرنگە ئەوەیە، كۆمەڵگەی كوردی تووشی دابەشكارییەكی قوڵی سیاسی مەترسیداری بێ وێنە بوەتەوە، ئێستا ئەم دابەشكارییە وای كردوە، وەك كورد ئەڵێت" كێچی خۆی بەگا ئەبینێت و گای خەڵكیش بەكێچ" ئەمەش وایكردوە لەسەر دەستی حزبەكان كورد لەسەر هیچ پرسێك كۆدەنگی بۆدروست نەبێت، تەنانەت هەندێك بۆنەو رووداوی گرنگیش كەپەیوەستن بە مێژووەوە خەریكە لەبیردەچنەوە، مرۆڤ واهەست دەكات گرنگی خەڵك بەپرسە نەتەوەیەكانەوە بەتەواوەتی گۆراوە و دۆخەكە بەجۆرێكە خەریكە هەموان وەك مرۆڤی پاسیف دەردەكەون بەكەسە رۆشنبیرو نووسەرەكانیشەوە.

دیارە رەنگە هەڵەبیت هەموو هۆكاری ئەم بێ لاموبالاتیانە ببەسترێتەوە بە پرسێكی دیاریكراوە، بۆ نمونە ناكرێت یادی راپەرین لەچاوی هەڵەو كەمووكورتیەكانی ئیدارەو حوكمرانی هەرێمەوە سەیربكرێت، چونكە راپەرین كردەیەكی جەماوەری خەباتگێرنەیە لە چركەساتێكی دیاریكراودا روویداوەو حوكمرانیش پەیوەستە بە تێروانین و كردەی پارتە سیاسییەكانەوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بینیمان ئەو یادە چەند بەساردوسری تێپەری، رەنگە لایەنە دەسەڵاتدارەكانیش هەر ئەوەیان بوێت تا لەژێرمنەتی خەڵكدا قوتاربن كە ئەوان راپەرینیان كرد و ئەم حزبانە ئاراستە و خواستەكانیان گۆری..

‎ئێستا خەریكە ئەو بۆچوونە دەبێتە قەناعەتی گشتی، كە چیتر نوسین و وتن لەم وڵاتە گرنگی نەمابێت، چونكە لایەنە بەرپرسەكان نەدەتوانن ببیستن نە دەیانەوێت ببینن، یان دەوترێت بەرپرسێك شك نابەیت بەگرنگیەوە بروانێتە نوسین و رای نوسەران، لای بەشێكی زۆری بەرپرسەكان تەنیا دوو جۆر لەنوسین گرنگنی پیدەدرێت، یان مەتح و سەنایی خۆی بیت یان رەخنە بێت، رەخەنەش لە پارت و دەزگا و حكومەت ئەوكاتە بایەخ پەیدا دەكات كەناوی كارەكتەرێكی سیاسی و حكومی تیابێت ئەوكاتە نووسینەكە گەرم دەگات.

بەڵام راستیەكەی ئەوەیە نوسین و دەربرین و چالاكی مەدەنی گەر كەمیش بێت كاریگەری خۆی ماوە، ئەی ئەوەنییە تەنها لەسەر نوسین تەنانەت كۆمینتیش لەسۆسیال میدیا رۆژنامەنووسان و چالاكوانی مەدەنی زیندانی دەكرێن، ئەی ئەوەنییە لایەنەكانی دەسەڵات مانگانە دەریایەك پارە خەرج دەكەن بۆ ئەو لەشكرەی بەكاریان دەهێنن و ئاراستەیان دەكەن لەمیدیاكانەوە.

دواین قسە ئەوەیە پێویستە خەڵك بەگشتی چەند دژی نادادی و كەموكورتیەكانی دەسەڵاتە، ئەوەنەش دژی ئەوەبێت كەكاریگەری دۆخەكە نەخوازراوەكە وانەكات گیانی پاسیفیستی زاڵ بێت تا هەمووان بەو واقیعە رازی بین كە دڵخوازی خۆشمان نەبێت، چونكە ئەوە دواین پلەی ئەوكارەساتە تەسلیمكاریەیە كەتەنها لایەنی دەسەڵات لێی سودمەندەن...

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif