به‌ڵگه‌نامه‌كان دەریدەخەن كێ له پشت هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێره‌وه بووه؟
سه‌رچاوه: په‌یمانگای واشنتن
نوسینی: كريسبين سميس, مايكل نايتس, حه‌مدی مالیك
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی به‌رده‌ستن، ده‌رده‌كه‌وێت عه‌سائیبی ئه‌هلی حەق هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێری ئه‌نجام دابێت، ئه‌وه‌ش به هاوكاری هه‌ندێك رێكخراوی دیكه. ده‌بێ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیش هه‌وڵێكی زۆر به‌ن بۆ په‌یوه‌ست كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوانه‌ی ناو خۆیان ئاشكراكرد له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر، به رێكخراوه هاوشێوه گه‌وره‌كانی وه‌ك (كتاب الله) و ( عصائیب اهل الحق) و (حركه حزب الله النجبا‌ء ) و(كتائب سید الشهداء)، ئه‌وه‌ش به پێی به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ست.
ئه‌و هێرشه موشه‌كییه‌ی كه فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری كرده ئامانج له 15ی شوبات، دووه‌م هێرشی هاوشێوه‌یه ده‌كرێـته سه‌ر فڕۆكه‌خانه و شاری هه‌ولێر. چواره‌م هێرشی گه‌وره‌یه‌شه كه ده‌كرێته سه‌ر هاوپه‌یمانان له ئه‌یلولی 2020ه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی نزیك له‌ئێران پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان كرد هێرشه‌كانیان دژی هاوپه‌یمانان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و هه‌روه‌ها به‌رگریان له‌ئه‌نجامده‌رانی كرد. ده‌بێ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیش هه‌وڵێكی زۆر به‌ن بۆ په‌یوه‌ست كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوانه ناو خۆیان ئاشكراكرد له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر به رێكخراوه هاوشێوه گه‌وره‌كانی وه‌ك (كتاب الله) و ( عصائیب اهل الحق) و (حركه حزب الله النجبا‌و) و(كتائب سید الشهدا‌و)، ئه‌وه‌ش به پێی به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ست و هه‌تا به‌كارهێنانی هه‌ندێك پێداویستی ئاشكرا. ده‌شكرێت هه‌ر له رێگه‌ی ئه‌و به‌یاننامه و راگه‌یاندراوانه‌ی له‌سه‌ر هێرشه‌كه بڵاوكراوته‌وه، ئه‌و به‌ڵگه‌یه ئاشكرا ببێت كه كێ ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر بووه، ئه‌مه‌ش به چاودێریكردنی زمانی راگه‌یاندراوه‌كان و كاردانه‌وه‌كانی سه‌ر راگه‌یاندراوه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی دیكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
دیاریكردنی به‌رپرسی هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر له‌رێی به‌ڵگه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌یله تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت له‌به‌رده‌ستان ئاماژه‌ی به‌هێز هه‌یه، له‌وه‌ی كه هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قه‌وه ئه‌نجامدراوه، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌كان ئه‌وه‌ش رونده‌كه‌نه‌وه ئه‌و رێكخراوه له چه‌ند رێكخراوێكی هاوبیری هاوكاری كرابێت بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه.
ئەو ریكخراوانە كە هێرشەكەیان ئەنجامداوە، هەوڵیاننداوە لەرێی میدیاكان و سۆشیال میدیاكانەوە، سەر لێشێواوییەك لەبارەی ئاشكرابوونی ناسنامەی رێكخراوی هێرشكەرەكە دروست بكەن، ئەوەش بە ئامانجی خاوكردنەوەی بڕیاری تۆڵەسەندنەوە و درەنگخستنی. لەو رێگەیەشەوە ویستیان شیكارییەكان لەسەر ئاشكراكردنی ئەنجامدەرانی هێرشەكە ئاڵۆز بكەن، كه ئامانج لێی ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه و دروستكردنی سه‌رلیێشێواوییه‌ك له بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه. بەڵام سەرباری ئەم یارییە سیاسییە، بەڵگە بەرچاوەكان ئەوەیان ئاشكراكردووە، كە ئەنجامدەر و بڕیاردەری سەر هێرشەكەی هەولێر لەلایەن رێكخراوی عەسائیبی ئەهلی حەقەوە دراوه.
پێش ئەوەی بەڵگەكان بخەینە روو، پێویستە كەسایەتییە دراماتییەكانی دۆسییەكە باس بكەین، چونكە بوونی پەیوەندی رێكخراوە دیارەكان لەگەڵ عەسائیبی ئەهلی حەقدا خۆی بۆ خۆی بەڵگەیەكی گرنگە.
تایبەتمەندییەکی دیاری هێرشەکەی هەولێر ئەو ڕۆڵە دیارەیە کە سێ لایەن دەیگێڕێت: سابرین نیوز، ئەسحاب ئەلكەهف و سەرایایی ئەولیا ئەلدەم كە (تاکە رێكخراوە بە فەرمی بانگەشەی هێرشەکەی کردووە):
سابرین نیوز: كەناڵێكی راگەیاندنی میلیشیایەكی گەورەیە و خاوەنی هەشتا هەزار فانە لە تۆڕی تێلەگرام. هەروەها بوونی پەیجەكانیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبووك و تویتەر و یوتیوب. بەپێی كارەكانیان هەرزوو ئەوە ئاشكرا دەبێت كە ئەم دامەزراوە میدیاییە، پەیوەندییەكی قوڵی لەگەڵ رێكخراوی (عەسائیبی ئەهلی حەق) و سەرۆكەكەی قەیس خەز عەلی هەیە. هەر لە سەرەتای كارەكانیانەوە ئەم دەزگایە گوێرایەلی خۆیان بۆ خەز عەلی راگەیاندن و لەسەر پەیج و ئەكاونتەكانیان بە ئاماژەی نوسراو‌و هێما نوسیبویان (لبّینا دعوتك) لە ماوەی كاركردنیشیدا، لە هەموو سەركردە عێراقییەكانی دیكە زۆر زیاتر گرنگی بە قەیس خەز عەلی داوە و ئەوەش شتێكی ئاساییی نییە بۆ كەناڵێكی میدیایی كە پشتیوانی میلیشیاكانی عێراق بكات.
ئەو پەیوەندییە قوڵە بە تەواوەتی بە مانگی 11ی 2020دا ئاشكرابوو، لە كاتی دروستبوونی ناكۆكییەكی تائیفی لە بەغدا سابرین نیوز بە شێوەیەكی روون پشتیگری ئەسائیبی ئەهلی حەق كرد بە ئاڕاستەی بەرژەوەندییەكانی ئەوان كارەكانیان ئەنجام دەدا. لەكاتی دروستبوونی پشێوییەكانیش كەتائیبی حیزبوڵا خۆیان لەو كەناڵە دوورخستەوە، چونكه ناكۆكیان له‌گه‌ڵ عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق هه‌بوو. دوای مانگێك لە رووداوەكانیش سابرین بۆ ئازادكردنی دەستگیركراوێكی ئەسائیبی ئەهلی حەق، كەمپینێكی رێكخست و لەسەر رووپەڕی كارەكانی نوسی (ئێمەعەسائیبی ئەهلی حەقین).
ئەسحاف ئەلكەهف: پەیوەندی نێوان ئەم رێكخراوە و عەسائیبی ئەهلی حەق لە كاتی هێرشە موشەكییەكەی17ی 11ی2020ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا دەركەوت. چونكە بەشێكی زۆری رێكخراو و هێزە جیاوازە میلیشیاكانی عێراق بۆچوونی جیاواز و دژیان هەبوو لەسەر هێرشەكە، تەنها ئەسحاف ئەلكەهف و عەسائیبی ئەهلی حەق یەك بۆچونیان هەبووكە پشتگیریكردن بوو لە هێرشەكان.
تەنها جیاوازی كە بەرچاو كەوت لەنێوان ئەو هێزانەی سەر بەیەكن وەك ئەسحاف ئەلكەهف و ئەسائیبی ئەهلی حەق له‌لایه‌ك و كەتائیبی حیزبووڵا له لایه‌كی دیكه، له‌سه‌ر هێرشه‌كان جیاوازی بۆچوونه‌كان ده‌ركه‌وت، هەندێك لە بەرپرسەكانی كەتائیبی حیزبوڵا ومیدیاكانیان رەخنەیان لەوەگرت، هێرشەكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و ئه‌سحاب ئه‌لكه‌هف بووه‌ته هۆی پێشێلكردنی ئەو رێككەوتنەی كە بۆ وەستانی شەڕ و ئاگربەست لەگەڵ ئەمریكییەكان تا رۆشتنی ترەمپ ئەنجامدرابوو.
هەروەها رێكخراوی ئەسحاب ئەلكەهف زیاتر پەیوەندی خۆی و عەسائیبی ئەهلی حەقی ئاشكرا كرد، ئەوەش دوای ئەوەی هەوڵێكی زۆر و ئاشكرای دا بۆ رزگاركردنی بەندكراوەكانیعەسائیبی ئەهلی حەقی لە زیندانەكانی حكومەتی عێراق. هەرچەندە لەبەر هەستیاری بابەكەت كەتائیبی حیزبوڵا نەیویست بەو ئاشكراییە و وەك رێكخراوی ئەسحاب ئەلكەهف پەیوەندی خۆیان و ئەسائیبی ئەهلی حەقی ئاشكرا نەكرد.
بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كه په‌یوندی نێوان ئه‌سحاب ئه‌لكه‌هف و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق توندوتۆڵه، ئه‌وه بزانه ئه‌وه به‌ڕێكه‌وت نه‌بووه، كاتێكعەسائیبی ئەهلی حەق له‌سه‌ره‌تا خۆی لە تەیاری سەدر جیاكردەوە و دامەزرا، ناوی ئەسحاب ئەلكەهف بوو!
سەرایا ئەولیا ئەلدەم: پێش هێرشەكەی هەولێر ئەم رێكخراوە، جگە لە راگەیاندنی بەرپرسیارێتی خۆی لە چوار تەقینەوەی بچوك كە كاروانی ئۆتۆمبیلی سەرباری عێراق كردبووە ئامانج كە ئەو كاروانە هەڵگری كۆمەڵێك چەكی هاوپەیمانان بوون، هیچ راگەیاندراوێك و چالاكییەكەی نەبووە. ئەوەی جێی سەرنج و تێبینیشە، هەمیشە ئەم بەیاننامانە یەكەمجار لە كەناڵی سابرینەوە بڵاوكراوەتەوە، كە وەك پێشتر روونمانكردەوە ئەم كەناڵە پەیوەندی هەیە بە عەسائیبی ئەهلی حەقەوە. بەڵام كەتائیبی حیزبوڵا ئەم چالاكییەكەی سەرایای بڵاونەكردەوەتەوە خۆی لێ نەداوە، چونكه دژی كاره‌كه بوو.
پێشتر سەرایا ئەلدەم، بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقاندنەوەی بۆمبێكی چێنراو بە كاروانی خۆراكی جیهانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان لە 26ی ئاب 2020 راگەیاندبوو، ئەو جێگەیەش كە ئەم رێكخراوە چالاكییەكەی تیادا ئەنجام دابوو هەمان ئەو جێگەیەبوو كە پێشتر عەسائیبی ئەهلی حەق لە 30ی ئەیلول هەولێری لێییەوە موشەكباران كرد. كە ئەو جێگەیەش لە نزیك بەرتەلەی ناوچەی دەشتیاییەكانی موسڵ بوو.
بەپێی ئەم زانیارییانەی بەردەستیش بێت كە رۆشنایی زیاتر دەخەنە سەر هێرشەكەی 15ی شوباتی 2021ی هەولێر، ئەوا ئەوە روون دەبێتەوە كە هێرشەكە لەلایەن عەسائیبی ئەهلی حەقەوە ئەنجامدراوە.
هۆشدارییە ئاڕاستەكراوەكانی ئەسحاب ئەلكەهف
لە كاتژمێر 9:11 دەقیقەی شەوی 15ی شوبات، واتە پێش 13 دەقە لە ئەنجامدانی هێرشەكەی سەر هەولێر، رێكخراوی ئەسحاب ئەلكه‌هف راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا رەخنەی لە بەرپرسانی كورد گرتووە و تیایدا هەڕەشەی ئەوە كردووە كە (بردنی ناخۆشی بۆ هەولێر ئاسانە) واتە تێكدانی ئاسایشی ئەو شارە ئاسانە. دوای یەك دەقە لە دانانی بەیاننامەكە لەلایەن رێكخراوی ئەسحاب ئەلكه‌هفەوە، كەناڵی سابرین بەیاننامەكەی بڵاوكردەوە و پاشان كەناڵەكانی دیكەی عێراق توانیان دەستیان بگات بە بەیاننامەكە.
راپۆرتی سەرەتایی پەسەندكراوی كەناڵی سابرین
لە كاتژمێر 12:11 دەقەی شەو، كەناڵی سابرین ئەو هەواڵەی بڵاوكردەوە، كە سەرایا ئەلدەم بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكەی سەر هەولێر راگەیاندووە. دوای یەك دەقە لەم هەواڵە جارێكە تر كەناڵی سابرین یەكەم كەناڵ بوو راگەیاندراوێكی دیكەی هەمان رێكخراوی بڵاوكردەوە كە لە 113 وشەدا باس هێرشەكە دەكات.
پاش بڵاوكردنەوەی هەواڵ و راگەیاندراوەكەی سەرائەلدەم، سابرین و كەناڵەكانی نزیك لە رێكخراوی ئەسائیبی ئەهلی حەق رووماڵێكی چڕی هێرشەكەی سەر هەولێریان كرد. لە كاتژمێر 5:33 ی دوا نیوەڕۆی رۆژی دوایشدا، بەهەمان شێوە كەناڵی سابرین جارێكی تر یەكەم كەناڵ بوو كە راگەیاندراوێكی دیكەی سەرائەلدەمی بڵاوكردەوە وكە ئەنجامدانی هێرشەكە جارێكی تر بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشەكەی سەر هەولێری تیادا روونكراوەتەوە.
هەروەها ئەو كەناڵی سابرین لە تیلەگرامی خۆی دووبارە بەیاننامەكەی سەرائەلدەمی بڵاوكردەوە، كە تیایدا رەخنەی لە بەرپرسانی كورد و تورك و ئەمریكا گرتبوو. هیچ رێكخراوێكی تری نزیك لە ئێران جگە لە سەرائەلدەم و عەسائیبی ئەهلی حەق كە بەمیدیاكانیان و بڵاوكردنەوەی بەیاننامەكانیان پشتیوانی هێرشەكەیان كردبوو. نەهاتنە ناو ئەو ململانێ و بەرەكانێوە و خۆیان بێدەنگ كرد.
بەشداریكردنیعەسائیبی ئەهلی حەق لە هێرشەكەی سەر هەولێر جێی سەرسوڕمان نییە، چونكە كارەكانی ئەو رێكخراوە لەگەڵ ئەم جۆرە هێرش و چالاكیانە دێتەوە. هەروەكو پێشتریش باسمان كرد عەسائیبی ئەهلی حەق بە موشەكبارانكردنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا ئەو رێككەوتنەی پێشێلكردبوو، كە تا رۆشتنی ترەمپ میلیشیاكان نابێت هیچ چالاكییەك دژی هاوپەیمانان و ئەمریكییەكان ئەنجام بدەن، بەڵام ئەوان دوای ئەو رێككەوتنە جارێكی تر باڵیۆزخانەكانیان موشەكباران كردەوە.
رێكخراوی كەتائیبی حیزبوڵا رەخنەی توندی لە هەردوو هێرشەكە گرت، هەر بۆیە لەنێوان ئەو رێكخراوە و عەسائیبی ئەهلی حەقدا، نامەی توند ئاڵوگۆڕ كران. هەتا ئەسحاب ئەلكه‌هف بەیاننامەیەكی لە 31ی كانونی یەكەمی 2020 بڵاوكردەوە وتیایدا رەخنەی لەو ستراتیژە گرت كە كەتائیبی حیزبوڵا دژی هاوپەیمانیان گرتویەتە بەر و لە بەیانناكەشدا ئەو رێكخراوەی بە هەڵگەراوە و دوو ڕوو وەسف كردبوو.
پاش ئەم ناكۆكییانەعەسائیبی ئەهلی حەق بۆ خۆ نزیكردنەوەی زیاتر لە ئێران و خۆ حسابكردن لەسەر ئەم وڵاتە، لەكاتی چوونی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران بۆ عێراق، موشەكێكی ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا كرد لە بەغدا.
حه‌وت رۆژ له‌دوای هێرشەكەی سەر هەولێر و هێرشە بچوكەكەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە 22ی شوبات، جارێكی تر مشتومڕی نێوان كەتائیبی حیزبوڵا و عەسائیبی ئەهلی حەق دەستی پێكردەوە.
عەسائیبی ئەهلی حەق بە توندی رەخنەی لە كەتائیبی حیزبوڵا گرت، بەوەی لە هێرشەكانی ئەم دواییە بۆسەر هاوپەیمانان خۆی بەدوور گرتووەو بێدەنگی هەڵبژاردووە.
بۆیە ئەم زانیارییانە بە تەواوەتی ئەگەرەكان دوور دەخەنەوە و ئەوەمان بۆ ئاشكرا دەكەن كە هێرشەكەی سەر هەولێر، چالاكییەكی هاوبەشی (ئەسائیبی ئەهلی حەق) و میلیشیا بچوكەكانی دیكەی وەك( كەتائیبی سەیدولشوهەدا) و (كەتائیبی ئیمام عەلی) بووە، بەڵام ئەم زانیاریانە ناتوانێت ئەوە رون بكاتەوە كە تا چەند ئێران بەشداربووە لەو هێرشانە؟
سزای یاسایی وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی جه‌نگ
کاتێک ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوبەشەکانی ناتوانن بە خێرایی و بە وردی بەرپرسیارێتی هێرشەکان بۆ رێكخراوێكی دیاریكراو بگەڕێننەوە، ئەوا چەندین خاڵی نەرێتی دەردەكەوێت، یەكێك لەوانە هێرشكەرەكان باجی كارەكانیان نادەن و بۆیە جارێكی تر هەوڵدەدەن هێرشی هاوشێوە و مەترسیدارتر ئەنجام بدەن بە بێ هیچ ترس و دوودڵییەك، جگە لەوەش ئەو وێنە نیشان ئەدا كە ئەمریكا وڵاتێكی لاوازە ئەوە لە كاتێكدا وا وێناكراوە بەهێزترین وڵاتی سەر زەوییە.
بەڵام هەواڵە دڵخۆشكەرەكە ئەوەیە، كە بەرپرسانی ئەمریكا دەتوانن بەڵگه‌ی زۆر كۆبكه‌نه‌وه ئه‌ویش به وردبوونه‌وه له‌و سه‌رچاوه ئاوه‌ڵانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان و له رێیه‌وه به‌رپرسانی یه‌كه‌می هێرشه موشه‌كییه‌كان دیاری بكه‌ن. جگه له‌و سه‌رچاوانه‌ش زانیارییه نهێنییه هه‌واڵگرییه‌كان ده‌توانن به‌ڵگه‌ی ئه‌وه بخه‌نه به‌رده‌ست كه نه‌یاره‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان چی‌یان له خه‌یاڵه و پلانیان چییه؟
به‌ڵام نه‌نگییه‌كی به‌كارهێنانی به‌ڵگه‌ی ئاشكرا له به‌یاننامه‌كانی رێكخراوه‌كان، ئه‌وه‌یه ناتوانرێت ئه‌م خوێندنه‌وانه وه‌ك ده‌ق له سیاسه‌ت و یاسادا به‌كاربهێنرێت، ئه‌وه‌ش ترسی لای ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان دروست كردووه.
ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا ناچارن په‌نا به‌نه رێگه‌ی هه‌ڵهێنجانی به‌ڵگه له به‌یاننامه بڵاوكراوه‌كان، چونكه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا كارمه‌ندانی هه‌واڵگری ئه‌مریكا له ماڵه‌وه كارده‌كه‌ن و په‌رت و بڵاوبوونه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌ستگه‌یشتن به به‌ڵگه‌ی زیندوو و سه‌لمێنراو له‌سه‌ر هێرشه موشه‌كییه‌كان ئه‌سته‌م بووه، بۆیه له‌م جۆره دۆخه‌دا نابێت ئه‌مریكا پشت به‌و پلانه كۆنه ببه‌ستێت كه زیره‌كی زۆر ده‌توانێت بیگه‌یه‌نێته به‌ڵگه‌ی ته‌واو بۆ دۆزینه‌وه‌ی دوژمنانی و ئاشكراكردنی پلانه‌كانیان. له ئێستادا ته‌نها رێگه‌ی خوێندنه‌وه و وربونه‌وه‌یه له به‌ڵگه به‌رده‌سته‌كان وه‌ك ئه‌م خوێندنه‌وه‌ی بۆ رووداوی هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر روویدا، یان خوێندنه‌وه‌ی پێشوه‌خته بۆ ئه‌گه‌ری رووداوی هاوشێوه!
پێش ئه‌وه‌ی میلیشیاكانی عێراق ژینگه‌ی له‌بار بۆ هێرشه‌كانیان بدۆزنه‌وه، پێویسته له‌سه‌ر به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به كه‌یسی ئه‌م رێكخراوانه‌وه له واشنتن و ئه‌وروپا، پشت به‌ستن به‌و بڵاوكراوه‌و و كۆمێنت و پۆستانه‌ی له په‌یج و ئه‌كاونت و پێگه‌ی ئه‌م میلیشیا و رێكخراوانه بڵاوده‌كرێـته‌وه. تا له رێگه‌یه‌وه زانیاری وردیان ده‌ست بكه‌وێت و له رێگه‌ی ئامێری زیره‌كی هه‌واڵگری و هه‌روه‌ها شیكره‌وه‌ی شاره‌زایان بگه‌نه ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی بزانرێت پلانی ئه‌م رێكخراوانه چییه و به نیازی چین؟
به‌ڵگه به‌هێزه‌كانی هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له پشت هێرشه‌كه‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وا نیشاندرا میلیشای دیكه‌ی وه‌ك (كه‌تائیبی سه‌ید شوهه‌دا‌و) به‌رپرس بێ له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه، ئه‌وكاته كێ بایه‌خی به‌وه‌دا و بپرسێ بۆچی رێگه درا به تۆڕی هه‌واڵی سابرین و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك سه‌را ئه‌ولیا‌و كه به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌و هێرشه بكه‌ر نادیاره رابگه‌یه‌نن.
بۆیه ئێستا گرنگه هه‌موو به‌ڵگه‌كان كۆبكرێته‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان تا له شه‌ڕی یاسایدا دژی ئه‌و رێكخراوانه به‌كاربهێنرێت. میلیشیاكانی عێراق كه نزیكن له ئێرانه‌وه، به‌رپرسیارێتی یاسایی خۆیان ده‌زانن له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی كه ده‌یكه‌ن، بۆیه ئێستا ململانێی یاسایی هه‌یه له‌نێوان ئه‌و میلیشیانه و هێزه هاوپه‌یمانه‌كان، ئه‌وه له كاتێكدا به‌رپرسیارێتی قوربانییه‌كان تا دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران له ئه‌ستۆی هاوپه‌یمانان دایه.
هه‌نگاوی یه‌كه‌می هاوپه‌یمانان له ئێستا ئه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌رپرسیارێتی یه‌كه‌می هێرشه‌كان دیاربكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانیش حكومه‌تی عێراق به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆدایه، چونكه به‌پێی به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ست هێرشه‌كه له‌لایه‌ن عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و كه‌تائیبی سه‌ید شوهه‌دائه‌وه ئه‌نجامدراوه، ئه‌و رێكخراوانه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی تۆماركراوه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقییه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن.
به‌م پێیه‌ش بێت زیانله‌كه‌وتوانی هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌توانن داوای یاسایی به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه. دۆخی زیانلێكه‌وتوانی هه‌ولێر هه‌مان دۆخی ئه‌و دانیشتوانه‌ی به‌غدایه كه به‌هۆی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا توشی زیانبوون و داوای قه‌ره‌بوویان كردبوو.
هاوڵاتیانی ئه‌مریكیش كه له‌هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر زیانیان به‌ركه‌وت، ده‌توانن داوای قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش به پێی پاراستنی هاوڵاتیان له تیرۆر، به پاڵپشت به یاسای دژه تیرۆری ساڵی 1996ی ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها یاسای دادپه‌روه‌ری دژی سپۆنسه‌ره‌كانی تیرۆر كه له ساڵی 2016 ده‌رچووه.
تا ئێستا عێراق وه‌ك وڵاتێكی پاڵپشتی تیرۆر دیارینه‌كراوه، به‌ڵام ئێران وه‌ك وڵاتێكی پاڵپشتی تیرۆریزم ناسێنراوه. جگه له‌وه‌ش ئه‌مریكا هه‌ردوو رێكخراوی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و كه‌تائیبی حیزبووڵای له‌ناو لیستی تیرۆر داناوه.
چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئه‌مریكیش توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن له به‌رزكردنه‌وه و بردنه‌وه‌ی چه‌ند داوایه‌ك له دژی ئێران و بریكاره‌كانی. بۆیه له ئێستادا و به پێی بڕیاری دادگای ئێران ده‌بێت پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له‌سه‌ر كاره‌كانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق بداته ئه‌و هاوڵاتییه ئه‌مریكیانه‌ی توشی زیان بوو له هێرشه‌كانی رابردوو. و/پەیسەرپریس
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق