پلاتفۆڕمی کوردستان و پەیمانگەی دیموکراسی نیشتمانی کۆبوونەوە

ليست هناك تعليقات


پلاتفۆرمی کوردستان بۆ پرسە نیشتمانیەکان و پەیمانگەی دیموکراسیی نیشتمانیی _ عێراقی NDI  کۆبونەوەو باسیان لە هەماهەنگیی نێوانیان کرد.

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥/٣/٢٠٢١ هەر یەک لە عوسمان گوڵپی بەرێوەبەری پلاتفۆرمی کوردستان و ڤالانتینا عەبدولرەحمان بەرپرسی بۆردی کلتور و کۆمەڵگەو سەلاح حەسەن ئەندامی بۆرد، بەمەبەستی ناساندن و دروستکردنی هەماهەنگیی و کاری هاوبەش لە شاری هەولێر سەردانی پەیمانگای دیموراسیی نیشتمانیان کردو لەلایەن ستیڤن دریهاوس بەڕێوبەری گشتی پەیمانگەی دیموکراسی نیشتمانی- عێراق و گریتا لێڤی سەرۆکی پڕۆگرامی پارتە سیاسییەکان و کۆچەر ساڵح ئەندامی تیمی سیاسی پەیمانگاکەوە پێشوازیی کران.

لە دیدارێکدا وەفدی پلاتفۆرمی کوردستان پلاتفۆرمەکەیان بە پەیمانگای NDI ناساند و باسیان لە ئامانج و دیدگای پلاتفۆرمەکە کرد و بە گرنگییەوە باسیان لە هەماهەنگی نێوان پلاتفۆرمەکەو رێکخراوە نێودەولەتیەکان کردەوە و لە ناویشیاندا پەیمانگای دیموکراسیی نیشتمانیی.

لای خۆیانەوە پەیمانگای دیموکراسیی نیشتمانی خۆشحالیی خۆیان دەربری بە سەردانەکە و دیدی خۆیان بۆ هەماهەنگی و کاری هاوبەش خستەڕوو بۆ قۆناغی داهاتوو.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif