به‌ر له هه‌ڵبژاردنی 2024، خاتوو لیندسی بۆیلان، جێگری پێشووی ویلایه‌تی نیویۆرك داوایه‌كی دژی "ئه‌ندرۆ كۆمۆ" حاكمی ویلایه‌تی ئێستای نیویۆرك به‌رزكردووه‌ته‌وه، كه "كۆمۆ" چه‌ند جارێك گێچه‌ڵی سێكسی پێكردووه، له نێویاندا ئه‌و گێچه‌ڵه سێكسیانه‌شدا له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كان چه‌ند جارێك له نوسینگه‌ی مانهاتن بێ هیچ بۆنه‌یه‌ك ماچی كردووه.
ئه‌ندرۆ كۆمۆ، حاكمی ویلایه‌تی نیویۆرك، كه سه‌ر به دیموكراته‌كاته، یه‌كێكه له پاڵێوراوه به‌هێزه‌كانی نێو دیموكراته‌كان كه بڕیاره له هه‌ڵبژاردنی (2024) كێبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی بكات.
به‌پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی "میدیۆم"، له‌دوای داواكه‌ی "لیندسی بۆیلان"، نوسینگه‌ی "كۆمۆ" ئه‌م هه‌واڵه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و گوتی: "به‌وپه‌ڕی ساده‌یی، به‌ته‌واوه‌تی درۆیه".
رۆژی (28ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021)، نووسینگه‌ی حاكمی ویلایه‌تی نیویۆرك، خاتوو لیتیسیا جێمس-ی پارێزه‌ری راسپاردووه، كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بكات، بۆ پێداچوونه‌وه له سكاڵاكه.
لیتیسیا جێمس، له نووسینگه‌ی دادوه‌ری گشتی نیویۆرك، له تویتێكدا دوێنێ شه‌و (28ی شوبات) نووسیبووی: "پێویسته هه‌میشه مامه‌ڵه یاساییه‌كانی گێچه‌ڵی سێكسی به‌هه‌ند وه‌رگرین، پێویسته لێره به راستی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیانه بكه‌ین، بۆ رێوشێنی تێر و ته‌واو به‌م داوا یاساییه پڕ نیگه‌رانییه به‌رامبه‌ر حاكمی ویلایه‌ت".
گوتیشی: "من ئێستا ئاماده‌ییم تێدایه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه و گرتنه‌به‌ری رێوشوێن و كاتی پێویست".
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "به ره‌چاوكردنی یاسای ویلایه‌ت، لێكۆڵینه‌وه له‌م كێشه‌یه ناكرێت، تا له رێگه‌ی نووسینگه‌ی حاكمی ویلایه‌ته‌وه به‌فه‌رمی ره‌وانه‌ی دادگا نه‌كرێت و پێویسته داوای دادگاش هاوپێچی كه‌یسه‌كه كرابێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "من هانی كۆمۆ ده‌ده‌م به‌په‌له ده‌ست به ره‌وانه‌كردنی ئه‌و كه‌یسه بكات".
به‌پێی راپۆرتێكی "نیویۆرك تایمز"، لیندسی بۆیلان، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به نائارامی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ "كۆمۆ" كردووه.
ئه‌و كارانه‌ی به‌دڵی نه‌بووه، له‌گه‌شته‌كانیدا له‌ناو فرۆكه‌ی حكومیدا "كۆمۆ" داوای لێكردووه، كه یاری پۆكه‌ری له‌گه‌ڵ بكات.
رۆژنامه‌ی "نیویۆك پۆست" باس گێچه‌ڵه سێكییه‌كانی "كۆمۆ" ده‌كات
بۆیلان، كه ئێستا له ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی ئابووری ویلایه‌تی نیویۆرك كارده‌كات، گوتی: "له (دیسێمبه‌ری 2016) نامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی پێگه‌یشتووه له‌لایه‌ن كۆمۆ-ه‌وه و قسه‌ی نابه‌جێی تێدا بووه".
له‌به‌رامبه‌ردا "كاتلین جیروارد" سكرتێر‌ی رۆژنامه‌وانی حاكمی ویلایه‌تی نیویۆرك گوتی: "داوا یاساییه‌كانی "بۆیلان" له‌سه‌ر ره‌فتاری ئه‌وپه‌ڕی نابه‌جێ و هه‌ڵه‌یه".
بۆیلان، له‌هه‌مانكاتدا، كه خۆی كاندید كردووه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كه‌رتی مانهاتن، ئه‌م داوایه‌ی له‌سه‌ر حاكمی ویلایه‌تی نیویۆرك هه‌یه. له‌هه‌مانكاتدا ئێستا "بۆیلان" بۆ هیچ میدیایه‌ك قسه‌ی نه‌كردووه و ورده‌كاری گیچه‌ڵه سێكسییه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كردووه.
رۆژی 23ی شوبات، له رێگه‌ی پۆستێكه‌وه وای بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ترسی له‌وه هه‌یه، مێرده‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن حاكمی ویلایه‌ته‌كه‌وه زیانیان پێبگات.
بۆیلان، روداوێكی دیكه‌ی نووسیوه، كه رۆژنامه‌ی "نیویۆرك پۆست" وێرای ئه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می بۆ ئه‌و بابه‌ته داناوه، ئه‌و رووداوه‌ی گواستووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "ساڵی (2018) "بۆیلان" و "كۆمۆ" له نووسینگه‌ی منهاتن به ته‌نیا ده‌بن، كاتێك "بۆیلان" هه‌ستاوه و رووه‌و ده‌رگاكه رۆیشتووه، "كۆمۆ" پێشیكه‌وتووه و لێوی ماچ كردووه".
بۆیلان گوتیشی: "بۆ من شۆك بوو، به‌ڵام به‌رده‌وام بووم له‌سه‌ر رۆیشتن".
به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه، كه له خشته‌ی كاره‌كانی حاكمی نیویۆرك-ه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، "كۆمۆ" و "بۆیلان" له (2018)دا (4) جار به ته‌نیا چاویان به‌یه‌ك كه‌وتووه، (3) له چاوپێكه‌وتنه‌كان له بینای كاپیتۆل-ی ویلایه‌تی نیویۆرك بووه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق