سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی کۆتایی بە مشتومڕەکان لەبارەی پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢١ ھێنا و بڕیاریدا دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساکە بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی دووشەممەی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران.نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد حەلبوسی بڕیاریداوە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢١ بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی دووشەممەی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران.
ئەم بڕیارەی محەمەد حەلبوسی لەسەر داواکارییەک دراوە کە پهرلهمانتار یوسف کەلابی بە واژووی ١٥٠ پەرلەمانتار ئاراستەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی کردووە.
بڕیارهكه لە کاتێکدایە کە ھێشتا پشکی ھەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاساکەدا یەکلایی نەکراوەتەوە و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دژی دەنگدان بە پرۆژە یاساکە بوون بەمشێوەی ئێستا ههیه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق