هەرێمی کوردستان.. ٤٠٩ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٠٩ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ١٤١ تووشبوو، ١٢٧ لە هەولێر، ١١٢ لە سلێمانی، ٢٨ کەس لە گەرمیان و کەسێکیش لە هەڵەبجە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٣٢ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ١١٤ کەس، ٧١ کەس لە هەولێر، ٣٨ کەس لە سلێمانی و نۆ کەسیش لە گەرمیان.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، دوو کەس لە هەولێر و دوو کەسیش لە دهۆک.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا یەک ملیۆن و ٢٧٩ هەزار و ٤٢٨ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و تا ئێستا ١١٣ هەزار و ١٠٤ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
هەروەها ١٠٥ هەزار و ٦٨٣ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٨٥٣ کەسیش لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تا ئێستا سێ هەزار و ٥٦٨ کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق