بۆ چارەسەری سەرئێشە لە رەمەزاندا ئەم 5 رێنماییە جێبەجێ بکە
لەمانگی رەمەزاندا بەهۆی ئەوەی هاوڵاتیان هەردوو سیستمی خەو و خۆراکیان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و بەوهۆیەش هەندێکجار هەست بەسەر سەرئێشە دەکەن، بۆیە پسپۆڕانی تەندروستی 5 رێنمایی دەدەن بەرۆژوەوانان بۆ چارەسەری سەرئێشە.
ماڵپەڕی CNNـی ئەمریکی بڵاویکردوەتەوە، بەشێک لەو کەسانە لەرەمەزاندا بەڕۆژو دەبن لەدوای بەربانگ توشی سەرئێشە دەبن بۆیە رێنمایی دەکرێن کە خۆیان بەدوربگرن لە فشاری دەرونی و جەستەیی و هەروەها سیستمێکی خۆراك تەندروست پەیڕەو بكەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، "بەبڕی پێویست بخەوە و هەوڵبدە رۆژانە لە 7 كاتژمێر كەمتر نەخەویت، هەروەها لەو ماوەیەی كە بەڕۆژو نیت ئاوی پێویست بخۆرەوە، با جەستەت وشك نەبێتەوە".
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، "لەگەڵ رۆژوەكەتدا لەبیری مەكە كە وەرزش بكەیت و چالاكی جەستەیی ئەنجامبدەیت، چونكە كاریگەری زۆر باشی هەیە لەسەر كەمكردنەوەی سەرئێشە".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق