بە مەبەستی دامەزراندنی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی کەشتی، کۆمپانیای گشتی بەندەرەکانی عێراق گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیایەکی هۆڵەندی واژوو دەکات، لهمبارهشهوه بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەندەرەکانی عێراق زانیاری زیاتر ئاشكرا دهكات.
ئاوێنە: فەرحان موحسین، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بەندەرەکانی عێراق رایگەیاند: کۆمپانیاکەیان له هەوڵدەیه لە بەندەرەکان لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان وەبەرهێنان بکات، لە دیارترینیان کۆمپانیای "دامن"ـی هۆڵەندیه، کە پسپۆرە لە بواری پیشەسازی کەشتی، چونکە یەکێکە لە کۆمپانیا پێشکەوتووەکانی جیهان لەو بوارەدا.
بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەندەرەکان وتیشی: رێککەوتووین لەسەر هاوپەیمانی هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیاکە، بۆ دامەزراندنی چەندین پڕۆژە لە ئایندەدا، لە گرنگترینیان دامەزراندنی شارێک بۆ کەشتی و تایبەتمەندبێت بە دروستکردنی کەشتی لە ئوم قەسر.
ناوبراو جەختی لهوهكردهوه، ژینگە و کەشوهەوای عێراق ئارام و لەبارە بۆ ئەو پیشەسازییە، تەنها ئەوەندە پێویستە کاری جدی بۆ بکرێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق