هەتا بیردەكەینەوە فرۆشراوین

ليست هناك تعليقات

ساكار عەبدووڵا

كەی هەست بە بەرپرسیارێتیی دەكەین؟ كەی تێدەگەن كە مەسەلەكە گەریلا و قەندیل نییە، بەدرێژایی مێژوو كوردستان سیاسەتی قڕكردن هەبووە لەسەر گەلی كورد! لە شەڕی چاڵدێرانەوە هەتا ئەم ساتە بەشێوەیەكی زنجیرەیی و بەرنامە بۆ داڕێژراوی وڵاتانی دراوسێ سیاسەتی قڕكردن بەچەندیین شێوە لەسەر كورد ئەنجامی دەدەن.

هەر لەسەردەمی سەفەویی و عوسمانییەكانەوە لەسەر ئەم خاكە كاتێك شەڕیان دەكرد هیچ كام لەم مرۆڤانەی ئێستا لە ژیاندا نەبوون، پاشان لە ناو بردنی خێڵ و میرنشینە كوردییەكان بەدستی هێزە ئیپراتۆرییەكانی سەفەویی و عوسمانیی و بەریتانیی هتد... دواتر هاتنی دەیان كەسایەتیی وەك قازی محمد، شێح عبدڵای نەهریی، شێح محمود، بنەماڵەی بارزانییەكان، سەید رەزای دەرسیم، شێح سەعیدی پیران، قاسملو، شەرەفكەندیی، هەموو ئەم كەساییەتیانە هۆكاری لە ناوچون و سەرنەكەوتنیان لەشەڕەكان و لە هەوڵدان بۆ بوون بە گەلێكی سەربەخۆ پیلان و دەستی وڵاتانی لەپشت بووە؛ بێگومان ئەو وڵاتانەش باش سودیان لە جاش و سیخوڕی ناوخۆیی وەرگرتوە، ئەو كات نە گەریلا هەبوو نە رێبەرعەبدوڵا ئۆجالان هەبوو.
هەروەها پاشان كۆمەڵكوژیی و كیمیابارانكردن و سوتانی سەدان گوند و تەعریب وراگوستنی سەدان گوند ئەمە كێ كردی؟ دیسان خۆ مەسەلەكە گەریلا و قەندیل نەبوو شەهید بون و وێرانكاریی لەم وڵاتە نەبڕایەوە.

هەتا ئێستا بەدەست فشیزمی توركیی و عەرەبیی و فارسییەوە گیرمان خواردوە، سیستەمی پەروەردە، تەندروستیی، ڕیگاو بان هەمووی وێرانە و كەسێك نییە هاوار بكات و بڵێ بەسە ئیتر ئێوە چ بوونەوەرێكی ترسناكن، بەڵام لەبەر ماچێك و پەڕەی قوورئانێك كە مافی هەموو موسوڵمانانە بەرگریی لێبكەن سەدان هەزار كەس هاتنە دەنگ! خوداش هیچ كام لەم زوڵمانەی قبوڵ نییە، بەڵام بۆچی تۆی تاك هەڵوێستت نییە؟

ئیتر كوا هەڵوێستی تاكی كورد؟ كوا هەڵوێستی حكومەت و لایەنە پەیوەندی دارەكان؟ كوا هەڵوێستان؟ بۆچی ئەو هەموو ژنە كوژرا كەسێك نەهاتە خەت و سزایەك بۆ ئەم كارە قێزەونە دابنێین، بۆچی ئەو كەسانە دەستگیر دەكرێن كە دژی داگیركاریی هەڵوێستان هەیە! خۆ ئەم چالاكوانانە داوای رووخاندنی حكومەتی كوردیان نەكردووە.

ئێستا تێدەگەن كە گەلی كورد بۆچی هەمیشە لاوازە! بۆیە توشی داگیركاریی و وێرانكاریی و تێكدانی كۆمەڵگەی كوردیی بە شتی بێمانان و دەستێوەردانی وڵاتانی دراوسێ هۆكارن بۆ هەموو ئەمانە و زیاتر و زیاترش.

لە ئێستاشدا بەشێكی زۆری راگەیاندنەكان و هاوپیشەكانم لە راگەیاندن هۆكارن بۆ ئەم دۆخە خراپەی تێكەوین، چونكە نە بەشێوەی بێلایەن رووداەكان دەگوازنەوە نە بە بەشێوەی بابەتیی و ئەكادیمیی كاردەكەن و پاشان بێدەنگن لە بەرامبەر ئەو داگیركارییانە و بە هۆی دەسگاكانیانەوە بوونەتە رۆژنامەنووسێك كە خزمەتی سیاسەتەكانی داگیركەران دەكەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif