د.ڕێواز فایق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بەبۆنەی یادی ١٢٣ ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە پەیامێكی ئاراستەی ڕۆژنامەنوسان و میدیاكاران كرد كە ئەمە دەقەكەیەتی(
بەبۆنەی یادی ١٢٣ ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم میدیاکاران و ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەین، ھیواخوازین ئەم یادە ببێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ بەرەوپێشەوەچوونی ڕەوشی ڕۆژنامەگەریی کوردی لە هەموو ڕوویەکەوە، بەتایبەت لەڕووی ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادی کاری میدیایی و پابەندبوون بە یاسا و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی، لەچوارچێوەی تیۆر‌و بنەماکانی بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئاسایشی نیشتیمانی.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م یاده پیرۆزەدا په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆژی ٢١/٤/٢٠٢١ ده‌نگی له‌سه‌ر پێشنیازه‌بڕیاری، به‌فه‌رمی ناساندنی ئه‌م ڕۆژه وه‌ك رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریى كوردى دا، بەم بۆنەیەشەوە پیروزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم میدیاکارانی کوردستان دەکەین و،
له‌سۆنگه‌ی به‌رپرسیاریه‌تیی یاساییمانەوە به‌ده‌رفه‌تی ده‌زانم جارێكی تر پشگیری و پاڵپشتیی خۆم بۆ هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامەوانە ڕاستگۆ‌و ھەقبێژانە دووپات بکەمەوە كه داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی ماف و ئازادیی و داوا ڕه‌واكانی میلله‌ته‌كه‌مانن، و ڕەتی دەکەنەوە نووسەری دەربار و بێ مۆراڵی پیشەی ڕۆژنامەوانی بن و لە سەنگەری پاراستنی میدیای بەرپرسیار و ڕاستگۆدا ئازایانە بەرەی بەرەنگارییان هەڵبژاردووە..
د.ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق