لەبارەی لێبڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رونکردنەوە دەدرێت

ليست هناك تعليقات

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە لێبڕینی موچەی مووچەخۆران رونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت" دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بەلێبڕینەوە یان بەبێ لێبڕین بەستراوەتەوە بە بودجەی هەرێمی کوردستانەوە".

ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی شاندی هەرێم بۆ بەغداد رایگەیاند" سەردانی ئەمجارەی شاندی هەرێم جیاواز دەبێت بەجۆرێك شاندی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق، وەزارەتی دارایی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق، چاودێری دارایی هەرێم و بەغدا بەیەكەوە گفتوگۆ دەكەن و گفتوگۆكان جۆرێك لە تایبەتمەندی وەردەگرن".

ڕوونیشکردەوە، سەرۆكی حكومەتی هەرێم نوسراوێكی فەرمی ئاراستەی سەرۆكی حكومەتی عێراق كردووە بۆئەوەی پابەندبونەكانی سەر هەرێم لەچوارچێوەی یاسای بودجەی ٢٠٢١ جێبەجێبكرێت.

لەبارەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە لێبڕینەوە ئاماژەی بەوەکرد" لێبڕینی مووچەی مووچەخۆران پەیوەندی بە بودجەی هەرێمەوە هەیە، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران باس لە هێڵە گشتیەکانی بودجە دەکرێت".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif