بایدن پێشوازی لە دانوستانی ناڕاستەوخۆی تاران و واشنتن دەكات

ليست هناك تعليقات


جۆو بایدن پێشوازی لە دانوستانی ناڕاستەوخۆی تاران و واشنتن لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی دەکات و دەڵێ "بەبێ سازشکردن رەنگە ئەمەریکا بگەڕێتەوە نێو رێککەوتنەکە".

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی لە 60% لەلایەن ئێرانەوە، سوودی بۆ دانوستانەکانی پەیوەست بە رێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤیەننا نابێت.

دڵخۆشی خۆشی بە بەردەوامبوونی تاران بۆ ئەنجامدانی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ واشنتن لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی دەربڕی.

بایدن گوتیشی: "رەنگە واشنتن بەبێ سازشکردن بگەڕێتەوە نێو رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران".

لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 15/4/2021 خولی دووەمی دانوستانەکانی پەیوەست بە رێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤیەننا دەستیپێکردووەتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif