سەرەتاى مانگى داهاتوو لە نێوان سۆچى و سیبریا، لە وڵاتى ڕوسیا تاکسى ناو ئاو دەکەوێتە کار.
کەناڵى 24ى ڕوسیا بڵاویکردەوە، ئەو کەشتیانە کە تاکسى ناو ئاوییان پێدەڵێن هاوڵاتیانى سنورەکە و گەشتیاران لە نێوان سۆچى و نۆڤا سیبرسکى بە دەریاى ڕەشدا دەگوازنەوە.
بەپێى زانیارى سەرچاوەکە، خێرایى ئەو ڕێگا ئاویە دوو هێندەى خێرایى وشکانیە، بەوەش کاتێکى زۆر بۆ گەشتیاران و هاوڵاتیانى ئەو ناوچانە دەگێڕێتەوە.
ڕێگاى گواستنەوەى ئاوى لە دەریای ڕەش لە نێوان سۆچى و سیبریا بۆ ساڵى 1966 دەگەڕێتەوە، کە تێیدا چەند بەلەمێک بەسەوڵ نەفەریان گواستوەتەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق