ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند:”ناتوانین ڕێگە بە دەستتێوەردانی لایەنی سێیەم بدەین كە كلتوری پێكەوەژیانی سەدان ساڵەی نێوان تورك و ئەرمەنەكان بكاتە ئامانج”.
ئەردۆغان وتیشی:”ئەوەی لەبەرامبەر تورك و ئەرمەن دەكرێت، لەبەرژەوەندی هیچ لایەنێك نییە”.
هاوكات، مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی بە تەواوی بڕیارەكەی ئەمریكا بۆ بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان ڕەتدەكاتەوە، هیچ كەسێكیش ناتوانێت مێژوو فێری توركیا بكات.
جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ 24/4/2021، لەگەڵ یادی 106 ساڵە كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان كۆشكی سپی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكانی بەفەرمی بەجینۆساید ناساندووە كە لەلایەن ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانییەوە ئەنجامدراوە.
پڕۆسەی كۆمەڵكوژیی ئەرمەنەكان لە ساڵی 1915 تا 1923 لەلایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ئەنجامدرا و تێیدا ملیۆنێك و 500 هەزار ئەرمەنی كوژران.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق