پێوه‌ندیی نێوان خه‌مۆكی و پیربوون و مردنی پێشوه‌خته‌ چییه‌؟

ليست هناك تعليقات

خه‌مۆكی یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌ باوه‌كان، هۆكاره‌كانی زۆرن و حاڵه‌تێكی پێشكه‌وتووو و چه‌ندان نیشانه‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر مرۆڤ به‌دیار ده‌كه‌وێت، كه‌ پێویسته‌ بیزانێ و چاره‌سه‌ری خۆی بكات، توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاماژه‌ ده‌كات، خه‌مۆكی پیربوونی خانه‌كانی خێراتر ده‌كات، ئه‌وه‌یش ده‌بێته‌ هۆی مردنی پێشوه‌خته‌.

به‌پێی توێژینه‌وه‌ كۆنه‌كان خه‌مۆكی توند هۆكارێكی سه‌ره‌كیی ده‌ركه‌وتنی چه‌ندان نه‌خۆشی پێوه‌سته‌ به‌ پیربوونه‌وه‌، له‌وانه‌ كێشه‌كانی دڵ و لووله‌كانی خوێن و ئه‌لزه‌هایمه‌ر و پووكانه‌وه‌ی ئێسك، هه‌روه‌ها پێوه‌سته‌ به‌ مردنی پێشوه‌خته‌، بۆیه‌ توێژه‌ران گریمان ده‌كه‌ن خه‌مۆكی هانی پرۆسه‌یه‌كی بایۆلۆجی له‌ناو له‌ش ده‌دات كه‌ پیربوون خێراتر ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ گۆڤاری " Translational Psychiatry"، بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

د. ئۆین وڵكویتز، مامۆستای پزیشكی ده‌روونی له‌ زانكۆی كالیفۆڕنیا ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ تووشبووانی خه‌مۆكی تێبینی ده‌كرێت، ئه‌وان تێكڕایه‌یه‌كی به‌رزتریان له‌ نه‌خۆشییه‌ جه‌سته‌ییه‌كان هه‌یه‌، كه‌ پێوه‌ستن به‌ ته‌مه‌ن و مردنی پێشوه‌خته‌وه‌، له‌گه‌ڵ به‌ته‌مه‌نداچوونی مرۆڤ گۆڕانكاریی كیمیایی له‌ ترشی ناوه‌كی مرۆڤ رووده‌دات، ئه‌وه‌یش پرۆسه‌یه‌كی ئاساییه‌، كه‌ فه‌رمانی جینه‌كان له‌ خانه‌كان ده‌گۆڕێت.

له‌ توێژینه‌وه‌ نوێیه‌كه‌دا توێژه‌ران به‌دوای ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ گه‌ڕان كه‌ پێشتر پێوه‌ست كرابوون به‌ حاڵه‌ته‌كانی مردنی پێشوه‌خته‌وه‌، خوێنی 49 تووشبووی خه‌مۆكی توندیان وه‌رگرت، هه‌روه‌ها 60 كه‌سیتری ئاسایی له‌ هه‌مان ته‌مه‌ندا، ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی خه‌مۆكیان هه‌یه‌، ئه‌و پرۆسه‌یان خێراتره‌ و به‌ دووساڵ خانه‌كانیان خێراتر پیر بووه‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif