لیژنەی کاری هاوبەشی پارتە چەپەکان، واژۆی ٢٣ هەزار و ٣٠٦ هاوڵاتی هەرێمی کوردستان دژ بە بەتایبەتکردنی کەرتی کارەبا گەیاندە پەرلەمان.
لیژنەی کاری هاوبەشی پارتە چەپەکان، کە بریتین لە حزبی شیوعی، زەحمەتکێشان و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، ئەمڕۆ سەردانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان کرد و یاداشتێکیان دژ بە پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت، ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد.
یاداشتەکە واژۆی ٢٣ هەزار و ٣٠٦ هاوڵاتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوی سیاسەتی ئابووریی نیوزلیبرالیزم و بەتایبەتکردنی سەرجەم چالاکییە ئابوورییەکان، هەنگاو بۆ پێدانی خزمەتگوزاریی کارەبا بە کەرتی تایبەت دەنێت و بەپێی زانیارییەکان سەرەتای مانگی داهاتوو، کارەبا لە موڵکی گشتییەوە دەدرێتە کەرتی تایبەت.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا، هیوا عومەر، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی کوردستان وتی: لەگەڵ لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان کۆبووینەوە و یاداشتەکەمان ئاڕاستە کردن، کە دژ بە سیاسەتی نیولیبرالیزمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، کە لەو ڕێگایەوە خۆی لە بەرپرسیارێتیی دابینکردنی خزمەتگوزاریی دەدزێتەوە و ڕۆڵی حکومەتێکی پاسەوان دەبینێت
هەنگاوەکان بۆ پێدانی کەرتی کارەبا و سەرجەم کەرتە گرنگەکان لە گشتییەوە بۆ تایبەت ڕابگیرێت و لەجیاتی ئەوە چاکسازیی لەو کەرتانەدا بکرێت.
-ئەرکی حکومەتە پلانی چارەسەری بێکاریی و هەژاریی ڕابگەیەنێت، لە چوارچێوەی پێداچوونەوە بە سیاسەتی ئابووریی بەرخۆری مۆنۆپۆلکراو.
-وەک لە یاسای چاکسازییدا هاتوە، پێویستە پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران و کرێکاران بداتەوە، لەکاتی خۆی و بەبێ لێبڕین مووچە دابەش بکات، ڕۆڵی خۆی لە بەرپرسیاریی کۆمەڵایەتیی و تەندروستیی گشتیی ببینێت، بەتایبەت لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق