وشکەساڵى لە گەرمیان راگەیەنرا

ليست هناك تعليقات


ئیدارەى گەرمیان وشکەساڵى لەسنورەکە راگەیاند و داواى بودجەى فریاگوزاریی دەکات بۆ دانانى پلانى روبەرووبونەوەى وشکەساڵى.

جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەمساڵ بڕێکى کەم باران باریوە، بۆیە وشکەساڵى روبەڕووى سنورەکە بووەتەوە.

داواشى لە حکومەتى هەرێم کرد بودجەیەکى فریاگوزارییان بۆ دابینبکات بەمەبەستى دانانى پلانى پێویست بۆ روبەڕوبوونەوەى وشکەساڵى و یارمەتیدانى جوتیاران.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان باسى لەوەشکرد، لە ئایندەیەکى نزیکدا لایەنە پەیوەندیدارەکان دەچنە گوندەکان بۆ خەمڵاندنى زەرەر زیانەکان.

بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنەى لەگەرمیان کراوە، زیاتر لە نیوەى دانەوێڵەى ئەو سنورە لەبەردەم مەترسى لەناوچوندایە، بەهۆى نەبارینى بارانى پێویستەوە.

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى کشتوکاڵ، بەرهەمی ساڵانەی گەنم لەنێوان یەک ملیۆن و 600 هەزار تۆن بۆ دوو ملیۆن تۆندایە.

هەر بەپێی ئامارەکان ساڵانە زیاتر لە 44 هەزار و 500 جوتیار زەوییەکانیان بە گەنم دەچێنن

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif