پاش دواكەوتنی، ئەمڕۆ کاروانێکی دیکەی ڤاکسین گەیشتە هەرێمی کوردستان و بڕیارە سبەی لە بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین بەردەست بێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 26-4-2021 د. سەرهەنگ جەلال، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی هەولێرلە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،"درەنگانی شەوی رابردوو کاروانێکی ڤاکسین لە جۆری فایزەر کە 3400 ژەم ڤاکسینە گەیشتە هەولێر".
ئاماژەی بەوەشدا،"لەو بڕە ڤاکسینە هەزار و 700 ژەمی بۆ هەولێر و هەزار و 700 دیکەش بۆ سۆرانە، سبەی شەو لە بنکەکانی پێدانی ڤاکسین بەردەست دەبێت، ئەو کەسانەی ناوی خۆیان تۆمارکردووە و نامەیان بۆ هاتووەتەوە دەتوانن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین سەردانی ئەو بنکەیە بکەن کە دیاریان کردووە".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق