زاگرۆس هیوا بەرپرسی راگەیاندنی كۆما جڤاكین كوردستان (كەجەكە)، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی (Morning Star) رایگەیاند، لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا توركیا سێجار چەكی كیمیاویی لەناوچەی ئامێدی دژی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بەكارهێناوە.
زاگرۆس هیوا دەڵێ:" توركیا كیمیاوی دژی ئەو تونێلانە بەكارهێناوە كە گەریلا بەكاریان دەهێنێت لە گردی مامریشۆ لەسەر رووباری باسیان و گردی مارفانۆس لە سەر روباری ئافشین".
بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە دژی پارتی كرێكارانی كوردستان، كارەبای نزیكەی 76 گوندی ناوچەی ئامێدی بچڕاوەو زیان لە داستانو سەوزایی ناوچەكە گەیشتووە.
بەگوێرەی قسەی وتەبێژی كەجەكە، لەدوای ئەو هێرشانەی كە لە 24ی ئەم مانگەوە توركیا دەستیپێكردووە، لانی كەم 38 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.
وتەبێژی كەجەكە باس لەوەدەكات، هێرشە نوێیەكانی توركیا هاوكاتە لەگەڵ یادی 106 ساڵەی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان لەسەر دەستی عوسمانییەكانو ئەم كاتەش لەلایەن توركیاوە بەشێوەیەكی ئەنقەست دیاریكراوە، تاوەكو ئەو پەیامە بەكورد بگەیەننو پێمان بڵێن:" دەتانكوژین هەروەكو چۆن لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا ئەرمەنەكانمان كوشت، ئێستا ئیتر نۆرەی ئێوەیە".
بەكارهێنانی چەكی كیمیاویی لەلایەن توركیاوە دژی كورد نوێ نییە، لە سییەكانی سەدەی رابردوودا، سەبیحە كۆكجن كچە تەبەنیكراوەكەی مستەفا كەمال ئەتاتورك سەرۆكی پێشووی توركیا، لە دێرسیم كیمیاوی دژی كورد بەكارهێنا، شوباتی 2018 لەكاتی هێرشەكانیدا بۆسەر عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان، توركیا غازی كلۆری بەكارهێنا، لە ئۆكتۆبەری 2019دا جارێكی تر توركیا تۆمەتبار كرا بە بەكارهێنانی غازی فسفۆڕ دژی كورد لە ناوچەی سەرێ كانێ لە رۆژئاوای كوردستان.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق