چێڵسی نیوه‌ی رێگه‌ی به‌ره‌و قۆناغی پێشكۆتایی بڕی
یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزی نیوه‌ی رێگه‌ی به‌ره‌و قۆناغی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپا بڕی، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌سه‌ر یانه‌ی پۆرتۆ به‌ده‌ست هێنا.
چێڵسیی له‌نده‌نی و پۆرتۆی پۆرتوگالی له شاری سێڤییای ئیسپانیا، له یاریی چوونی قۆناغی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، ئه‌مشه‌و به‌یه‌ك گه‌یشتن، كه به هۆی بارودۆخی خراپی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له پۆرتوگال، یارییه‌كه بۆ ئیسپانیا گواسترایه‌وه.
له ئه‌نجامیشدا یانه‌ی چێڵسی به ئاستێكی به‌رز و ته‌كتیكی به‌رزی تۆماس تۆخێلی راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی، توانی به 2-0 گۆڵ یارییه‌كه بباته‌وه.
گۆڵه‌كانی چێڵسی ماسۆن ماو‌نت له خوله‌كی 32 و بینامین چایلوێل له خوله‌كی 85 تۆماریان كرد.
چێڵسی به پلانی 3-4-2-1 و پۆرتۆ به پلانی 4-5-1 یارییان كرد و سه‌ره‌تا چێڵسی باش یاریی كرد، به‌ڵام دواتر پۆرتۆ توانی یارییه‌كه هاوسه‌نگ بكات و مه‌ترسییان بۆ سه‌ر گۆڵی چێڵسی هه‌بوو، به‌ڵام دواجار بردنه‌وه بۆ تیپه‌كه‌ی له‌نده‌ن بوو.
ئه‌م ئه‌نجامه وا ده‌كات یاریی گه‌ڕانه‌وه بۆ چێڵسی ئاسانتر بێت و له گه‌یشتن به قۆناغی پێشكۆتایی زۆر نزیك ببێته‌وه، كه سێشه‌می داهاتوو هه‌ردوو تیپ له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌دا به‌یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق