لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئامادەکاری بۆ بودجەی ٢٠٢٢ دەکات

ليست هناك تعليقات

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت حکومەتی فیدڕاڵی هەوڵدەدات لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا ​بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ ئامادەبکات. دەشڵێت، بۆ ئەم مەبەستە حکومەت لیژنەیەکی پێکهێناوە.

لەمبارەیەوە د.جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندوە: حکومەت لیژنەیەکی بۆ ئامادەکردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ ئامادەکردووە و داواشی لە لیژنەی دارایی کردووە ناوی نوێنەرەکانی خۆی لەولیژنەیەدا بگەیەنێتە دەست حکومەت.

د.جەمال کۆچەر ئاماژەی بەوەشكردووە: هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ناچاری کردوون ئەم هەنگاوە بنێن بۆ ئەوەی هیج بۆ شاییەک و کەلێنێک دروستنەکات، چونکە دەبێت پێش وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان پەرلەمان خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.

ناوبراو ئەوەشی وتوە: ئەگەر حکومەتی فیدڕاڵی بتوانێت بودجە ئامادەبکات ئەوا پەرلەمانی داهاتوو دەتوانێت دەنگی لەسەر بدات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif