وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێم بڕیاریدا ٪٥٠ی سزای دواکه‌وتنی قه‌رزی پاره‌ی به‌شدارییه‌کان ببه‌خشن، ئه‌گه‌ر خاوه‌نکار به شێوه‌ی نه‌قد و به یه‌کجار قه‌رزه‌که‌ی بداته‌وه.
لە راگەیاندراوێکیدا، وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیدا باسی لەوەکردووە، پاڵپشت به بڕگه‌ى (حه‌وته‌م) له کۆنووسى دانیشتنى ژماره ١٢٣ى ئه‌نجومه‌نى کارگێڕیى خه‌زنه‌ى خانه‌نشین و ده‌سته‌به‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى بۆ کرێکاران، بڕیاریاندا سزاى دواکه‌وتنى قه‌رزى پاره‌ى به‌شدارییه‌کان به رێژه‌ى ٪٥٠ ببەخشن.
وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی ئەوەشی خستووەتەڕوو، مەرجی ئەو بەخشینە ئەوە دەبێت، خاوه‌نکار له ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ تا ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سته‌به‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى بۆ کرێکاران له پارێزگاکان بکات بۆ رادەستکردنی پاره‌ى به‌شدارییه‌کان و قه‌رزه‌که‌ى به شێوه‌ى نەقد به یه‌کجار بدات.
لە راگەیەندراوەکەی وه‌زاره‌تى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تیدا هاتووە، ئه‌وانه‌ى ئه‌م بڕیاره ده‌یانگرێته‌وه قه‌رزه‌که‌یان بۆ ناکرێت به قیست، هه‌روه‌ها ئه‌و خاوه‌نکارانه‌ى پاره‌ى قه‌رزه‌کانیان بۆ کراوه به قیستى مانگانه ئه‌گه‌ر له‌و ماوەیەی لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە پاره‌که‌یان به نه‌قد بده‌ن، به‌ر ئه‌و بڕیاره ده‌که‌ون.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق