نەوژین
خانمە راگەیاندکارێک دوای ٢٣ ساڵ کارکردن لە بواری میدیا وازدەهێنێت و دەڵێت”نابەرپرسانە مامەڵەکردن و بینی ژن وەک بوکەڵەو کارەمەند وەک رۆبۆت لە دەزگاکانی راگەیاندن گەشتمە ئەو بڕوایی وازبهێنم“.
نیان محەمەد، لە ساڵی (١٩٩٧)ەوە دەستی بەکاری راگەیاندکردوە، لە بەشە جیاوازەکانی وەک رۆژنامە، تەلەفزیۆن، وێب تیڤی کاریکردوە، تێدا ماوەی چەند ساڵێک بەرپرسی پەیامنێرانی کەناڵی گەلی کوردستان بوە دواتر بوە بە بەرپرسی وێب تیڤی ژیان.
نیان، باسلەوەدەکات زیاتر بەلای پرسە سیاسیەکاندا کاریکردوە بۆ 'نەوژین' وتی: ”زیاتر كارەكانم لە بواری سیاسی بوە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە خۆم دەرچوی بەشی زانستە سیاسیەكانی زانكۆی سلیمانیم“.
”زۆر جاربۆ ئێمەی خانمای راگەیاندکار جەستەمان پێش تواناکانمان دەخرێت“
ئەم خانمە راگەیاندکارە دوای ئەزمونی ٢٣ ساڵ لە میدیا لە ساڵی (٢٠٢٠)وازی لە کارەکەی هێنا.
لە بارەی هۆکاری وازهێنانەکەی بۆ 'نەوژین' وتی: ”وازم هێنا چونكە دەزگاكانی راگەیاندن رۆژنامەوانی رۆبۆتیان دەوێت كە خۆیان بەرمەجەی بكەن، تا مۆدێل و گۆرانیبێژ و مەهزەلەكانی سۆشیال میدیا وەستا بێت جێگەیەك نەماوە بۆ ئێمە“.
وتیشی: ” بۆ ئێمەی خانمانی راگەیاندکارئەگەر بمانەوێت بە موچەیەكی شایستە كە كەمتریش بێت لە ماندوبونمان دەبێت روخسار و لەش ولارمان مۆدێلانەو دەسكاری كراوبێت چونکە ئێستا دەزگاكانی راگەیاندن لە دەستی حزبیش دەرچوە بوە بە هی کەسانێک کە بەرپرسی حزبین و پۆستی تایبەتیان لە ناوحزب هەیە یان کوڕی بەرپرسن“.
وازهێنانی ئەم خانمە راگەیاندکارە لە کاتێکدایە پرسی نەبونی بەرپرسیاریەتی میدیا بوەتە بابەتی ناوخەڵک و گلەی ئەوەدەکرێت راگەیاندکار لەسەر بنەمایی پیشەی و تواناکەی لە دەزگاکان وەرناگیرێت بە تایبەت رۆژنامەنوسی مێینە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق