زانیاری لەسەر كۆبونەوەكەی سەرۆكایەتی هەرێم و پێنج حزبەكە بزانە

ليست هناك تعليقات

بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەسەرۆكایەتی هەرێم پێنج حزبەكە لەسەر ئاستی باڵا كۆببنەوەو كوردیویش زانیاری لەسەر كۆبونەوەكە ئاشكرادەكات.

سەرچاوەیەك لە بزووتنەوەی گۆڕان كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت ڕایگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە هەر یەك لە حزبەكانی (پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان) لەسەرۆكایەتی هەرێم لەسەر ئاستی باڵا كۆببنەوە.

ئەو سەرچاوەیە ووتیشی: تاوەكو ئێستا ڕوون نیە كە ئایا هەر پێنج حزبەكە ئامادەی كۆبونەوەكە دەبن یاخود نا، كۆبونەوەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو بەشداری كورد لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و چەند پرسێكی دیكە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif