ئەمریکا سیستمێکی نوێی بەرگری لە نزیک فڕۆکەخانەى هەولێر و بەغدا جێگیرکرد

ليست هناك تعليقات

چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایانکرد، دواى هێرشەکانى ئەم دواییانە بۆ سەر فرۆکەخانەى هەولێر، ئەمریکا سیستمێکی نوێی بەرگریی لە نزیک هەردوو فڕۆکەخانەى هەولێر و بەغدا جێگیرکردووە.

سه‌رچاوه‌ ئەمنییەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، جێگیرکردنى ئەو سیستمە نوێیە لەپێناو رێگریکردنە لە فڕۆکەبێفڕۆکەوانەکان، چونکە دوایین هێرش بۆسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە هەولێر لە رێگەى فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە،‌ شه‌وی ١٤ى ئەم مانگە له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆکەوانەوە، فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، كه‌ هاوكات بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوپه‌یمانانی لێیه‌ كرایه‌ ئامانج.

لە لایەکی دیکەوە هاوپەيمانیى نێودەوڵەتى دژى داعش ڕایگەیاند، ئەوانەى كاروانەکانیان و بنکەکانى ئەمریکا لە عێراق دەکەنە ئامانج داعش نين، بەڵكو گروپە چەكدارە لە یاسا دەرچووەکانن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif