سۆشیال میدیا لە دەرمانسازان قەدەغە كرا
سەرجەم دەرمانخانەكانی هەولێر ئاگەدار دەكرێنەوە كە بانگەشە بۆ هیچ جۆرە دەرمانێك لە سۆشیال میدیا نەكەن. دەرمانسازێكیش ڕوونی دەكاتەوە، هەندێك دەرمان بانگەشەیان بۆ دەكرێ زیانیان زیاترە لە سوودەكانیان.
فازڵ نەریمان دەرمانساز لە هەولێر ڕایگەیاند، لە دواین بڕیاری سەندیكای دەرمانسازانی كوردستاندا هاتووە، بانگەشە بۆ هەموو جۆرە دەرمانێك لە سۆشیال میدیا قەدەغەیە.
ئەو دەرمانسازە گوتی، هەندێك دەرمان بانگەشەیان بۆ دەكرێ، زیانیان زۆرترە لە سوودیان ئەگەر بەبێ ڕێنوێنی پزیشكی بەكار بێت، ئەو جۆرە دەرمانانەش هیچیان بۆ پزیشكی دەرمانساز و پسپۆڕ ناگەڕێنرێنەوە، بەڵكو بە دلیڤەری بۆ كەسی داواكار دەبرێ.
باسی لەوەش كرد، ئێستە لە تۆڕەكانی سناپ چات و ئینستگرام زۆرترین رێكلامی دەرمان بڵاو دەكرێتەوە، لیژنەكانی قایمقامییەتی شارەكانیش، بەردەوام لە هەوڵی دەستگرتن بەسەر ئەو جۆرە دەرمانە، بۆیە ئەو بڕیارەی سەندیكاش دەرچووە تا كۆتایی بەو جۆرە دەرمانانە بێت.
لە هەرێمی كوردستان چاودێری توندی دەرمانخانەكان دەكرێ و لە ماوەی ڕابیردووشدا چەندان كۆگای دەرمان داخراون و چەندان كەسیش ڕووبەڕووی یاسا كراونەتەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق