“ئيسماعيل قائانی گەيشتە بەغدا”

ليست هناك تعليقات


میدیاكانی عێراق بڵاویانكردۆتەوە: “شەوی رابردوو فەرماندەی سوپای قودسی ئێران گەیشتۆتە شاری بەغدا، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و له‌باره‌ی دیالۆگی ستراتیژی ئه‌مریكا و عێراقه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ ئه‌نجامبدات”.

ئاماژەيان بەوەشکردووە: “بڕيارە ئيسماعيل قائانی فه‌رمانده‌ی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی عێراقی و سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كۆببێته‌وه‌”.

ميدياکانی عێراق باسيان لەوەکردووە: ” ئامانجی سەردانەکەی قائانی یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی هێزه‌ سیاسییه‌كان و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری ئێرانه‌ به‌رامبه‌ر به‌دیالۆگی ستراتیژیی نێوان به‌غداو واشنتۆن”.

هەرچەندە تا ئێستا بە فەرمی ناوەڕۆکی سەردانەکەی قائانی رانەگەيەندراوە بەڵام، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌دوای ئه‌و دیدارانه‌، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات چونكه‌ هه‌رێم به‌شدارده‌بێت له‌دیالۆگی ستراتیژی عێراق و ئەمريکا.

ئەم سەردانە لەکاتێکدايە بڕيارە ئەمڕۆ گەڕی سێيەمی دانوسانی نێوان بەغدا و واشنتۆن دەستپێبکات لەبارەی پرسی دەرچوونی هێزەکانی ئەمريکا لە عێراق.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif