تەندروستی سێكسی یەكێكە لەو بابەتانەی كە لەلایەن شارەزا و پسپۆڕانی تەندروستی گرنگی پێ دەدرێت، كە رەنگە كەسانێك وەك بابەتی تر بەهۆی گۆڕانكاری لە سیستەمی خواردن و نووستندا لە رەمەزاندا ئەویشیان لێ گۆڕابێت، بۆیە رەنگە لەبەر چەند هۆیەك ئەوان سێكس فەرامۆشی بكەن، لێرە چەند سوودێكی سێكس بۆ هاوسەران لە رەمەزان دەخەینە روو، بۆیە پێویستە فەرامۆش نەكرێت:
1-میزاجی هاوسەران باشتر دەكات بەتایبەتی ئەگەر بەویستی هەردوولا بێت.
2- سووری خوێن چالاكتر دەكات و ئەگەر حەسانەوەی پێویستی بەدوادابێت ئەوە هاوسەران بەگشتی ئارامتر و چالاكتر دەبێت.
3-ناكۆكی و ئاڵۆزییەكانی ناو خێزان بەگشتی كەمتر دەكات.
4-نووستنی مرۆڤ بەتایبەتی لە رەمەزاندا باشتر دەبێت.
5-كاری سیستمی بەرگری لەش باشتر دەكات و ئەگەری تووشاربوون بەنەخۆشییەكان كەمتر دەكات.
6-هەستی خۆشەویستی و ئەرێنی لە نێوان هاوسەران زیاتر دەبێت، بەپێی توێژینەویەك دەركەوتووە كە كاریگەری ئەرێنی پێوەندی سێكس لە نێوان هاوسەران بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر دەمێنێت.
سوود لە پەیجی رێبەری خێزانی وەرگیراوە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق