كاروباری ئایینی مەسیحییەكان : داوای لێبووردن لە موسڵمانان دەكەین

ليست هناك تعليقات

هاوڵاتیانی ئازیزی كوردستان

لە سۆنگەی پابەندبوونمان بەبڕیارەكانی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان، جەخت لەپاراستنی ئاشتی پێكەوە ژیانی ئایینی و تەبایی لە نێوان گشت ئایینەكانی كوردستان دەكەینەوە، بەڕێزان، سەبارەت بە نوێژی جەژنی قیامە كە دوێنێ شەو بەرواری (3) ی مانگی چوار بەرێوەچوو، ئەم رونكردنەوەی خوارەوە دەخەینە روو.

ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قیامە بەبێ بەشداری كردنی هاوڵاتیانی كریستیان بەڕێوەچووەو بەشێوەی ئۆن ڵاین بووە، بۆ زانیاریتان سەرجەم كەنیسەكان داخراون جگە لە كەنیسەیەك نەبێت كە تەنها نوێژی جەژنی تێدا ئەنجامدراوە.

لەم روانگەیەشەوە داوای لێ بوردن لە موسڵمانانی كوردستان و سەرجەم ئایینزاكان دەكەین كەئەگەر ئەم كردارە بووبێتە هۆی بریندار كردنی هەستیان.

لێرەوە جەخت دەكەینەوە كە پابەندی گشت بریارەكانی لێژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەبین و ڕێگەش نادەین هیچ كەنیسەیەك سەرپێچی بكات تا ئەو كاتەی بەفەرمی سەرجەم شوێنە ئایینەكان دەكرێنەوەو بەدواداچوونی كارگێڕی خۆشمان دەكەین لە بوونی هەر كارێك كە پێچەوانەی بڕیارو ڕێنماییەكانی لێژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت.

خوای گەورەو میهرەبان وڵاتەكەمان و كوردستانی شیرینمان و سەرجەم پێكهاتەكانی بپارێزێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ئایینی مەسیحییەكان

4/4/2021

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif