حكومه‌تی هه‌رێم 9 به‌نداوی گه‌وره‌ بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو دروست ده‌كات

ليست هناك تعليقات

وەزیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هەرێم رایده‌گه‌ێنێت: لە هەرێم نۆ بەنداوی گەورە بۆ ئاو دروستدەکەن و سیستمی دروستکردنەکەیان لەسەر سیستمی PPP دەبێت.

له‌راگه‌یاندراوێكدا، بێگه‌ر تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: رۆژی یه‌كشه‌مه‌ 9- 5- 2021 ، کۆبونەوەیەکی گرنگ لە نێوان هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی پلاندانان و نوێنەری سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، رایده‌گه‌ێنێت: لەکۆبونەوەکەدا بابەتی دروست کردنی بەنداوی ستراتیژی و پرۆژەی ئاودێری گەورە لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی سیستەمی PPP تاوتوێکرا .

وه‌زیری كشتوكاڵ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: هەرلەم کۆبونەوەیەدا بڕیاردرا کە دەرگای وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان واڵابکرێت بەڕووی ئەو کۆمپانیایانەی کە دەیانەوێت لەم بوارەدا پرۆپۆزەلی تایبەتی خۆیان پێشکەشی وەزارەت بکەن، بەمەبەستی دروست کردنی بەنداوەکان و پرۆژە ئاودێریە گەورەکان، کەئەمەش بەشێکە لەو هەڵمەتەی کە وەزارەت بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی تر وەک پلانی رووبەڕووبونەوەی ووشکەساڵی لەهەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif