ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی، لە ساڵیادی بە پارێزگابوونی سلێمانیدا پیرۆزبای لە دانیشتوانی ئەو شارە دەكەن و لە ڕاگەیەنراوێكی ئەنجومەنەكەدا هاتوە: پیرۆزبایی لەخۆمان و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەکەین ، شاری سلێمانی ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوە لە مێژووی بزووتنەوەی سیاسی و ئەدەبی کورد دا ، كە هەمیشە ئەم کاریگەرییەی بە بەردەوامی دەمێنێ
دەقی پیرۆزبای ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە
پیرۆزبایی ساڵیادی بوون بە پارێزگای شاری سلێمانی ...
بۆ یادی ( ٩٨ ) ساڵەی بە پارێزگا بوونی شاری سلێمانی ، پیرۆزبایی لەخۆمان و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەکەین ، شاری سلێمانی ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوە لە مێژووی بزووتنەوەی سیاسی و ئەدەبی کورد دا ، كە هەمیشە ئەم کاریگەرییەی بە بەردەوامی دەمێنێ ، بۆیە لای پارتی دیموکراتی کوردستان سلێمانی مانایەکی تایبەتی خۆی هەیە لەدوێنێ و ئێستا و داهاتوشدا ، بارزانی نەمر پەیوەندییەکی ڕۆحی و پتەوی لەتەک سلێمانی و سلێمانییەکاندا هەبووە هەر بۆیە لە ساڵی ( ١٩٦٣ ) دا پۆلێک هاووڵاتی بەشەرەف ی ئەم شارە گیانیان کردە قوربانی لە پێناوی کوردایەتی و ڕابەرەكەیدا ، چونكە ئامادەنەبوون لە بەردەم داگیرکەراندا هیچ وشەیەکی نەشیاو بە بارزانی بڵێن و لە پێناو شکۆدا مەرگیان هەڵبژارد ، سلێمانی شاری ڕەسەنایەتییە و هەر بە ڕەسەنیش دەمێنێتەوە.
ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە .
٣٠/٤/٢٠٢١
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق