نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌یادی 59 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و رایدهگهێنێت: په‌نجا و نۆیه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان به گه‌رمى له ته‌واوى مامۆستایانى خۆشه‌ویستى كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم. سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راشیدهگهێنێت: ئه‌رك و خه‌باتى په‌روه‌رده‌یى و خزمه‌تى گه‌وره‌یان بۆ نه‌وه‌كانى كوردستان، به‌رز و به پێزانینه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی پهیامهكهداهاتووه: مامۆستایانى كوردستان له هه‌موو قۆناغه‌كاندا له‌خۆبوردووانه و به دڵسۆزى ڕۆڵى به‌رچاو و گه‌وره‌یان له په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندن و فێركردنى نه‌وه له‌دواى نه‌وه‌ى كوردستاندا گێڕاوه و له دۆخ و ڕۆژگاره سه‌خته‌كان و له نه‌بوونیشدا له خزمه‌ت و په‌روه‌رده‌كارى به‌رده‌وام بوون و ڕێگه‌یان نه‌داوه پرۆسه‌ى خوێندن بوه‌ستێت، بۆیه هه‌میشه مایه‌ى سوپاس و ده‌ستخۆشى و ڕێز و ستایشن.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: په‌روه‌رده‌ى دروست كۆڵه‌كه و بنه‌ماى سه‌ره‌كیى هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى به‌ئاگا و زیندوو و پێشكه‌وتووه كه مامۆستایان ڕابه‌رایه‌تى ده‌كه‌ن. ئێستا و داهاتووى نه‌وه‌كان ئه‌مانه‌تى مامۆستایانه و دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه مامۆستایانى كوردستان شایسته‌ى خزمه‌ت و گوزه‌رانێكى باشترن و ده‌بێ هه‌موو مافێكیان پارێزراو بێت.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی هه‌رێم رایدهگهێنێت: سڵاو له مامۆستایانى خۆشه‌ویستى كوردستان و یادى دامه‌زراندنى یه‌كێتییه‌كه‌یان پیرۆز و شكۆدار بێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق