یەكە پاسەوانییەكانی وەزارەتێك و چەند بەڕێوەبەرایەتییەك دەكرێنە یەك بەڕێوەبەرایەتی

ليست هناك تعليقات

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، یەكە پاسەوانییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و چەند بەڕێوەبەرایەتییەك دەكرێنە یەك بەڕێوەبەرایەتی لەوەزارەتی ناوخۆ.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان كۆبۆتەوە و مەبەستی كۆبوونەوەكەش ئەوە بووە بەدواداچوون بۆ یاسای چاكسازی بكەن و هەمیش پەرلەمان لە جێبەجێكردنی یاساكە پشتگیری زیاتری حكومەتی هەرێم بكەن، ئەوەی پەیوەندی بەوەزارەتی ناوخۆ هەبوو، بۆ لیژنەكەیان شیكردۆتەوە، كە لە چ قۆناغێكدان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە ئەو پەیڕەوەی پێویست بوو بۆ دروستكردنی یەكەی پاسەوانی، یان بەڕێوەبەرایەتی پاسەوانی لەوەزارەتی ناوخۆ، پەیڕەوەكەش بەواژووی سەرۆكی حكومەت دەرچووە، لەدوایین كۆبوونەوە بڕیاری لێدراوە، دوای ئەمەش وەزارەتی ناوخۆ دەست بەدروستكردنی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە دەكات.

وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوە كرد، "ئەو پێكهاتانەی پێویستە لەچوارچێوەی یەكەی پاسەوانی دروست ببن، لە ئاینەدەیەكی نزیكدا دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە، لەو چوارچێوەیەدا هەموو ئەو یەكە پاسەوانییانەی لە وەزارەتی پێشمەرگە، زێڕەڤانی، بەرگری و فریاكەوتن، دەزگا ئەمنییەكان و‌ پۆلیس، سەرجەمیان هەڵدەوەشێتەوە و دەكرێنە یەك بەڕێوەبەرایەتی و لە وەزارتی ناوخۆ رێكدەخرێت".

ئاماژەی بەوەش كرد، "ئەم پڕۆژەیەمان بۆ لیژنەی دارایی شیكردەوە كە پڕۆسەیەكی پشوودرێژە، بۆیە هەم پێویستی بە پشتگیری زیاتری پەرلەمان هەیە، هەمیش پشتگیری و هاوكاریی لایەنە سیاسییەكان، بایەتی پاسەوانی بابەتێكی گشتگیرە، داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەكان دەكەم، لەو بڕگەیەی پەیوەستە بە حزبەكان هاوكارییەكی باشمان بكەن، تا بتوانین لە ئایندەیەكی نزیكدا خشتە و رێنمایی رێكخستنی پاسەوانیی بارەگای لایەنە سیاسییەكان دەربكەین

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif