حەبی نەهێشتنی دووگیانی چۆن كار دەكاتە سەر خواستی سێكسی ژن؟

ليست هناك تعليقات

رەنگە زۆرێك لە ماڵباتەكان لەبەر هۆكاری جیاجیا خواستی وەچەخستنەوە و هێنانی منداڵیان نەبێت، لەوانە هۆكاری ئابووری یان دواخستن و سنوورداركردنی وەچەخستنەوە، هاوكات رێگای جیاجیا بۆ ئەو مەبەستە بەكاردێنن، سروشتی و ناسروشتی، یەكێك لەو رێگایانە بەكارهێنانی حەبی رێگرییە لە دووگیانی، ئەو رێگایە لەگەڵ بڵاویی بەكارهێنانی زیانیشی هەیە، جیا لەوەیش ئەو حەبە بۆ مەبەستی تریش بەكاردەهێنرێت.

وەك ماڵپەڕی "میدیكەڵ نیوز تودەی"ی ئەمەریكی باسی كردووە، چەند جۆرێك حەبی نەهێشتنی دووگیانی هەیە، هەموویان جۆری دروستكراوی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین یان پرۆجیسترۆن یان هەردووكیان لەخۆ گرتووە، ئەو حەبانە كار بۆ رێگرتن لە دروستبوونی هێلكۆكە دەكەن، چونكە ئەگەر هێلكۆكە دروست نەبێت، سپێرمەكان شتێك نابێت بیپیتێنن و دووگیانی روونادات.

لەوناوەدا پێویستە ئەوە بزانرێت كە ئەو جۆرە حەبە كاریگەریی لابەلا و نەرێنیشی هەیە، كە رەنگە دوای وەرگرتنی بە ماوەیەكی كورت دەربكەوێت، جیا لە زیانی دوورخایەن بۆ ئەو ژنانەی لەسەر بەكارهێنانی راهاتوون لەوانە، هیڵنج و ئازاری مەمك و سەرشێشە و سەرئێشە و شەقیقە، زیادبوونی كێش و گۆڕانی میزاج و ناڕێكیی سووڕی مانگانە و كەمبوونەوەی خواستی سێكس و هاتنی شلە لە زێ، گۆڕانی چاو و بینین.

1-هیڵنج، هەندێك ژن دوای ماوەیەكی كورت لە خواردنی حەبەكە تووشی دەبن، بەڵام دوای ماوەیەك نامێنێت. هەروەها دەكرێ خواردنی حەبەكە لەگەڵ خواردن یان پێش نوستن ئەو حاڵەتە نەهیڵێت. بەڵام ئەگەر توند بێت و زیاتر لە سێ مانگ زیاتر بەردەوام بوو، پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت.

دەبێت لە كاتی ئازاری توندی سك و سنگ و هەناسەتەنگی و سەرئێشەی بەردەوام، سەردانی پزیشك بكرێت
2- ئازاری مەمك، رەنگە مەمك تووشی ئازار یان گەورەبوونی قەبارەكەی بكات، دوای چەند هەفتەیەك لە بەكارهێنانی حەبەكە ئازاری مەمك نامێنێت، بەڵام لە حاڵەتی توندبوونی ئازار یان دروستبوونی گرێ، پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت، هاوكات پێویستە بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكە، خواردنی كافایین و خوێ كەم بكەیتەوە و ستیانی گونجاو ببەستی.


3-سەرئێشە و شەقیقە، هۆڕمۆنەكانی ئەو حەبانە ئەگەری دروستبوونی سەرئێشە و شەقیقە زیاتر دەكەن، بۆیە بەكارنەهێنانی حەبی بەهێز لە سەرئێشە دەتپارێزێت، بە تێپەڕبوونی كات ئەو كاریگەریانە كەمتر دەبنەوە، بەڵام ئەگەر دوای خواردنی حەبەكە سەرئێشەكە بەهێز و توند بوو، پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت.


4-زیادبوونی كێش، رەنگە بەهۆی ئەو حەبانەوە شلە لە لەشدا قەتیس ببێت، بەتایبەتی لە دەورەی مەمك و ناوچەی نێك، توێژینەوەكان دەریان خستووە كێشی لەش دوو كیلۆگرام وەك ناوەند لە دوای شەش بۆ 12 مانگ لە بەكارهێنانی ئەو حەبانە زیاد دەبێت.


5- گۆڕانی میزاج، ئەو جۆرەی بە دەم وەردەگیرێ كار لە میزاجی بەكارهێنەری دەكات، كاتێك مەترسیی تووشبوون بە خەمۆكی و گۆڕانی سۆزداری زیاد دەكات.


6-كەمبوونەوەی خواستی سێكسكردن، ئەو هۆڕمۆنانەی لە حەبەی نەهێشتنی دووگیانی هەن، دەكرێ كار بكەنە سەر خواستی سێكسكردن لای هەندێك ژن، بۆیە ئەگەر ئەوە رووی دا و بەردەوام بوو پێویستە لای پزیشك باس بكرێت، لە هەندێك حاڵەتیش رەنگە بە پێچەوانەوە هەست و خواستی سێكسیان زیاتر بكات، بەهۆی نەمانی ترس لە روودانی دووگیانی و كەمبوونەوەی نیشانەكانی چەند حاڵەتێكی تری نەخۆشی.


7-شلەی دەردراو لە زێ، واتە دوای خواردنی حەبەكە شلەی ناو زێ زیاد و كەم دەكات، لەوانەیە زێ وشك ببێت و پێویست بە بەكارهێنانی مەرهەم بكات.


8-كار لە هەستی بینین دەكات، بەتایبەتی بۆ ئەو ژنانەی هاوێنەی نووسەك بەكاردێنن، كە هەستێكی بێزاركەریان لا دروست دەبێت، بۆیە ئەگەر لە كاتی بەكارهێنانی ئەو حەبە هەستیان بە گۆڕان لە بینین كرد، پێویستە پزیشك ئاگەدار بكەنەوە.


جیا لەوانەی سەرەوە نابێ ئەو ژنانە حەبی رێگر لە دووگیانی بخۆن، ژنانی دووگیان و جگەرەكێشی خوار تەمەنی 35 ساڵ بن، هەروەها قەڵەوەكان یان ئەوانەی دەرمان تر بەكاردێنن یان ئەوانەی كێشەی دڵیان هەیە یان تووشی سەكتەی مێشك یان خوێنمەیین هاتوون، ئەوانە شەقیقەی بەهێزیان هەیە یان پێشتر تووشی شێرپەنجەی مەمك یان نەخۆشی جگەر یان زراو بوونە، یان 20 ساڵ شەكرەیان هەبووە یان كاریگەرییە نەرێنییەكانیان بەسەر دەركەوتووە.

پێویستە لە حاڵەتی ئازاری توند لە سك و گەدە و سنگ و هەناسەتەنگی و سەرئێشەی بەردەوام، كێشەی بینین و ئاوسانی دەموچاو و ئێشی قاچ و نێك، سوورهەڵگەڕان و ئاوسان و ئازاری ران و قاچ سەردانی پزیشك بكەیت، لە مەترسییە درێژخایەنەكانی وەرگرتنی حەبی نەهێشتنی دووگیانی، كێشەی دڵ و لوولەكانی خوێن، وەك نۆرەی دڵ سەكتەی مێشك خوێنمەیین، بۆیە ئەوانەی پەستانی بەرزی خوێنیان هەیە، یان خۆی یان كەسی نزیكی ئەو كێشانەیان هەیە، بەر لە بەكارهێنانی سەردانی پزیشك بكەن. مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە، بۆچوونێك هەیە هۆڕمۆنە سروشتییەكانی مێیینە وەك ئیسترۆجین، دەبنە ئەگەری تووشبوونی ژن بە جۆرێك لە شێرپەنجەكان، بۆیە ئەگەری هەیە ئەو حەبە هەمان كاریگەریی هەبێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif